رۆژى 29/9/2019 له ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونى د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور، هاكان كهرهچاى سه‌ركونسوڵى گشتى توركيا له هه‌رێمى كوردستان، نه‌واف كيليچ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى رێكخراوى (TISIAD)، ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور و ژماره‌يه‌ك له خاوه‌ن كۆمپانيا و بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌رانى وڵاتى توركيا و هه‌رێمى كوردستان (لوتكه‌ى وه‌به‌رهێنان و بازرگانى نێوان توركيا و هه‌رێمى كوردستان) سازكرا.
د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر له لوتكه‌ى وه‌به‌رهێنان و بازرگانى نێوان توركيا و هه‌رێمى كوردستان دواى به‌خێرهێنانى ميوانان وته‌يه‌كى پێشكه‌ش كرد:
ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر به‌رده‌وام هه‌وڵى پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كانى داوه له‌گه‌ڵ گشت وڵاتانى جيهان به تايبه‌تى وڵاتانى دراوسێ، ئێمه ئاماده‌ين بۆ هاوركارى و يارمه‌تيدانى هه‌ر لايه‌نێك بيه‌وێت خزمه‌ت به سێكته‌رى بازرگانى و وه‌به‌رهێنان بكات له هه‌رێمى كوردستان.
وتى: حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گرنگى ده‌دات به كه‌رتى تايبه‌ت، هيوادارين شاندى ميوان بتوانن هاوكارمان بن له بوژانه‌وه‌ى گشت كه‌رته‌كانى هه‌رێمى كوردستان به تايبه‌ت كه‌رته‌كانى كشتوكاڵ، پيشه‌سازى و گه‌شت و گوزار.
نه‌واف كيليچ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى رێكخراوى (TISiAD) وته‌يه‌كى پێشكه‌ش كرد باسى لى گرنگى ئه‌م كۆبوونه‌وانه كرد كه فاكته‌رێكى به‌هێزه بۆ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كانى هه‌ردوولا، وتى: عێراق و هه‌رێمى كوردستان هاوبه‌شێكى گرنگى توركيان.
كيليچ وتيشى: هه‌رچه‌نده كێشه‌و گرفت هه‌يه له خاڵى سنوورى ئيبراهيم خه‌ليل به هيواى ئه‌وه‌ين به هاوكارى حكومه‌تى هه‌ردوولا چاره‌سه‌ر بكرێن و له ماوه‌ى داهاتوودا هه‌وڵ بدرێت ده‌روازه‌ى سنوورى تر زياد بكرێت له نێوان وڵاتى توركيا و هه‌رێمى كوردستان.
كيليچ ئه‌وه‌شى خسته روو كه وه‌كو سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى رێكخراوى (TISAID) ده‌يانه‌وێت باره‌گاى سه‌ره‌كى رێكخراوه‌كه‌يان له هه‌ولێر بكه‌نه‌وه و هاوكار و يارمه‌تيده‌رى كار و پرۆژه بن له هه‌رێمى كوردستان.
سلێمان سۆنمێز جێگرى سه‌رۆكى رێكخراوى (TURKONFED) له وته‌يه‌ك دا باسى له‌م لوتكهيه كرد وتى ئێمه به‌شێوه‌يه‌كى كاريگه‌ر به‌شدارين رێكخراوه‌كان له ساڵانى 1990ه‌كانه‌وه له كاركردن به‌رده‌وامه 29 فيدراسيۆنى بازرگانى له خۆ ده‌گرين له چه‌ندين وڵاتانى جيهان پرۆژه‌مان هه‌يه له به‌رنامه‌مان دايه له هه‌رێمى كوردستانيش پرۆژه ئه‌نجام بده‌ين.
ئيسماعيل ئه‌چى نوێنه‌رى ژوورى بازرگانى ئه‌ده‌نه له‌م لوتكهيه وته‌يه‌كى پێشكه‌ش كرد باسى له پته‌وى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان ژوورى هه‌ولێر و ئه‌ده‌نه كرد، وتى هه‌رچه‌نده له هه‌ندێك ئيش و كار كه‌مته‌رخه‌مى هه‌يه به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ين به هاوكارى گشت لايه‌ك چاره‌سه‌رييان بكه‌ين ئێمه‌ش ئاماده‌ين بۆ هاريكارى هه‌ر لايه‌ك بيه‌وێت وه‌به‌رهێنان بكات.
پاشان هه‌ريه‌ك له نوێنه‌رى ژوورى بازرگانى مێرسين و سه‌رۆ دزهيى سه‌رۆكى يه‌كێتى به‌ڵێنده‌ران وتهيان پێشكه‌ش كرد باسيان له ئاماده‌يى كرد بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ى پرۆژه‌كان و ئه‌نجامدانى وه‌به‌رهێنان.
دواتر هاكان كهرهچاى سه‌ركونسوڵى گشتى توركيا له هه‌رێمى كوردستان باسى له گرنگى ئه‌م كۆبوونه‌وانه كرد رايگه‌ياند: په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوزان وڵاتى توركيا و هه‌رێمى كوردستان سات به سات به‌هێزتر ده‌بێت، هه‌رچه‌نده گرفت هه‌يه به‌ڵام ئه‌مانه وا ده‌كات به‌هێزتر بين و هه‌وڵيش بۆ چاره‌سه‌رى گرفته‌كان بده‌ين.
وتيشى: بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌رانى توركيا پرۆژه‌ى زۆر جوانيان ئاماده‌كردووه كه له ماوه‌ى داهاتوو ده‌ست به ئه‌نجامدانيان ده‌كه‌ين ئێمه بهشداردهبين بۆ دووباره پرۆسه‌ى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ى عێراق و هه‌رێمى كوردستان.