رۆژى 17/10/2019 شاندێكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر به سه‌رۆكايه‌تى ئيبراهيم سۆفى جێگرى سه‌رۆكى ژوور، به ياوه‌رى مسته‌فا محه‌ممه‌د خدر ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى و عومه‌ر خدر به‌ڕێوبه‌رى به‌شى په‌يوه‌ندييه‌كان له ژوور له شارى ميلانۆ له وڵاتى ئيتاڵيا به‌شداربوون له سێ يه‌مين كۆڕبه‌ندى ژوورى بازرگانى ئيتاڵى - عه‌ره‌بى له ژێر ناونيشانى (به يه‌كه‌وه به‌هێزترين).
له‌م كۆڕبه‌نده هه‌ريه‌ك له وه‌زيرانى بازرگانى و پيشه‌سازى وڵاتى ئوردن و قه‌ته‌ر، جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاڵيا وتارييان پێشكه‌ش كرد.
ئامانجى ئه‌م كۆڕبه‌نده جه‌خت كردنه‌وه بوو له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى كارى بازرگانى هاوبه‌ش و وه‌به‌رهێنان له وڵاتى ئيتاڵيا به گشتى و خوارووى ئيتاڵيا به تايبه‌تى.
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌ى (سلۆمباردا) كه نوێنه‌رايه‌تى 6000 كۆمپانياى ئيتاڵى ده‌كات و پرۆمۆس وتارى خۆيان له كۆڕبه‌ند پێشكه‌ش كرد ئاماژه‌يان به چالاكيه هاوبه‌شه‌كانيان كرد له وڵاتانى عه‌ره‌بى و ئيتاڵيا.
هه‌روه‌ها جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاڵيا ئاماژه‌ى دا به چالاكيه بازرگانيه‌كانى ئيتاڵيا له وڵاتانى عێراق و لوبنان.
شايانى باسه زۆرينه‌ى ژووره بازرگانييه‌كانى وڵاتانى عه‌ره‌بى و وڵاتى ئيتاڵيا به‌شداربوون له‌م كۆڕبه‌نده.