رۆژى 14/10/2019 به ئاماده‌بوونى فوئاد حوسێن جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، وه‌زيرانى كشتوكاڵ، شاره‌وانى و بازرگانى له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌يان سامى عه‌بدولره‌حمان نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا و ژماره‌يه‌ك له مامۆستايانى زانكۆ و بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپاتنياكانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مريكا، زانكۆى كوردستان به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى ئابوورى ئه‌مريكى – كوردستانى كۆنفڕانسى به‌ره‌و خۆشگوزه‌رانى (Promoting Prosperity) سازكرد.
لة ده‌ستپێكى كۆنفڕانسه‌كه وته‌ى به‌خێرهێنان له لايه‌ن سه‌رۆكى زانكۆ پێشكه‌شكرا، دواتر هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئابوورى ئه‌مريكى – كوردستانى، فوئاد حوسێن جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان به جيا وتاريان پێشكه‌ش كرد جه‌ختيان له گرنگى په‌يوه‌ندييه بازرگانيه‌كانى نێوان ئه‌مريكا و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، باسيان له گرنگى كردنه‌وه‌ى كۆمپانيا ئه‌مريكيه‌كان له هه‌رێم و وه‌به‌رهێنانى ئه‌مريكى له كوردستان كرده‌وه.
كۆنفرانسەكە لە یەك پەنەل پێكهاتبوو تیایدا هەریەك لە وەزیری كشت‌وكال ، وەزیری شارەوانی ، سەرۆكی ژوور ، ئه‌نجومه‌نی ئابووری ئه‌مریكی – كوردستانی بەشدار بوون
دوای خستنە رووی راپۆرتەكانیان كە ئاستی چالاكی و دوا قوناغەكانی بەرجەستە كردنی خۆشگوزەرانی بۆ هاوولاتیان بەرنامەی داهاتوویان بۆ باشتر كردنی ماوە درا بە ئامادەبووان بۆ پرسیار و خستنە رووی راو بۆ چوونەكانیان و وەلامی پرسیارەكانیان درایەوە .
د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور له‌م په‌نێله سەبارەت بە ژوورەكانی بازرگانی و رۆلی كەرتی تایبەت لە وەبەرهێناندا چەند بابەتێكی خستە روو كە بریتی بوون لە :
- سه‌ردانى شانده بازرگانيه‌كانى وڵاتان بۆ هه‌رێمى كوردستان هۆيه‌كه بۆ به‌هێزبوونى په‌يوه‌ندييه بازرگانيه‌كان.
- يه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى هه‌رێم ياداشتێكى لێكگهيشتنى له‌گه‌ڵ ژوورى بازرگانى ئه‌مريكى واژوو كردوه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته ده‌رفه‌تێكى باش بۆ كۆمپانيا و وه‌به‌رهێنه‌رانى ئه‌مريكا بۆ كاركردن له هه‌رێمى كوردستان.
- ژووره‌كانى هه‌رێم گرنگى به گشت كه‌رته‌كان داوه، به تايبه‌ت كه‌رتى كشتوكاڵ
- په‌يوه‌ندى ژووره‌كانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ژووره‌كانى عێراق، وڵاتانى عه‌ره‌بى، ناوچه‌كه و جيهان په‌يوه‌ندييه‌كى باشى هه‌يه، هه‌روه‌ها رۆڵى گرنگمان هه‌يه له رێكخستنى پێشانگا نێوده‌وڵه‌تيه‌كان.
- زۆربه‌ى ياساكانى تايبه‌ت به بازرگانى و كه‌رتى تايبه‌ت كۆنن و مهركهزين هيوادارين له په‌رله‌مان هه‌مواربكرێنه‌وه.
- ئه‌گه‌ر په‌ره به كه‌رته‌كانى تايبه‌ت بدرێت بارى حكومه‌ت سوك ده‌بێت و هه‌لى كار بۆ ده‌رچوانى زانكۆ و گه‌نجه‌كان ده‌ڕه‌خسێت.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...