بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 22 نیسان 2018 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://mail.erbilchamber.org Sat, 18 May 2024 10:00:29 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq هەردوو ژووری بازرگانی هەولێر و هەرێمی واسلاند لە بەلجیكا پەرە پەیوەندیەكانیان https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69149-هەردوو-ژووری-بازرگانی-هەولێر-و-هەرێمی-واسلاند-لە-بەلجیكا-پەرە-پەیوەندیەكانیان.html https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69149-هەردوو-ژووری-بازرگانی-هەولێر-و-هەرێمی-واسلاند-لە-بەلجیكا-پەرە-پەیوەندیەكانیان.html
هەردوو ژووری بازرگانی هەولێر و هەرێمی واسلاند لە بەلجیكا پەرە پەیوەندیەكانیان دەدەن
 
رۆژی 19/4/2018 شاندێكی ژووری بازرگانی واسلاند كە پێكهاتبوون لە پیتەر لۆریدان بەڕێوبەری پلانی درێژخایەن و لوك ڤان لوڤێرن راوێژكاری پەیوەندییەكان لە یەكێتیی ئەوروپی سەردانی ژووریان كرد لە لایەن سۆران ئەبوبەكر و مەجید سەدیق سێودی جێگرانی سەرۆكی ژوور پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارێكدا دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری هەرێمی كوردستان لە یەكێتیی ئەوروپا و سالار جەلال، سەدرەددین كەمال و ماجد جەلال ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور ئامادە بوون باس لە پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و هەرێمی واسلاند لە بەلجیكا كرا.
سۆران ئەبوبەكر وتی: پەیوەندی ژوور لەگەڵ ژوورەكانی بەلجیكا زۆر لاوازە لە هەمان كات دا پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان وڵاتی بەلجیكا لە ئاستێكی خراپ دایە هیوا خوازم ئەم دانیشتنە وەك سەرەتایەك وابێت بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكان.
شاندی میوان رایانگەیاند ئامانجی ئەم سەردانەیان بۆ نزیكەوە ئاشنا بوونە بە هەرێمی كوردستان و ئامادەكاری بۆ پرۆژەیەكە بە ناوی "ئەفلاتون" بۆ بەهێزكردنی تواناكانی كۆمپانیا مامناوەندییەكان لە هەرێمی كوردستان و بە هاوكاری ژووری بازرگانی هەولێر، ئەم پرۆژەیەش بە هاوكاری دولایەنە و بە چەند دانیشتنێك رێكدەخرێت.
شاندی میوان ئەوەشیان خستە روو لە كاتی سەركەوتوو بوونی ئەم پرۆژەیە لە هەرێمی كوردستان هەوڵ دەدەن شاندێكی كۆمپانیاكانی هەرێم ببەن بۆ وڵاتی بەلجیكا و بە پێچەوانەشەوە بۆ نزیك كردنەوەی كۆمپانیاكانی هەردوولا و دەستپێكردنی كاری بازرگانی لە هەمان كاتیشدا لە بەرنامەی ژوورەكەیان هەیە كە ساڵی داهاتوو شاندێكی كۆمپانیاكانی وڵاتی بەلجیكا بەشدار بن لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر.
لە لایەن خۆیەوە سۆران ئەبوبەكر سوپاسی ئەم هەوڵەی كرد، ئامادەیی ژووری نیشاندا بۆ هەمو هاوكارییەك، وتیشی هیواخوازین لە ماوەی داهاتوو وڵاتی بەلجیكا هاوشێوەی زۆرێك لە وڵاتانی ئەوروپا كونسوڵخانە یان نوسینگەی بازرگانی خۆی لە هەرێمی كوردستان بكاتەوە كە هۆكارێكی سەرەكی دەبێت بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكان.
جێگری سەرۆكی ژوور ئەوەشی خستە روو كە هەردوو ژوور هەوڵبدەن پەیوەندییەكان لە رێگای هاتوچۆی شاند پتەو بكەن و بتوانن رێككەوتنامەی لێكگەیشتنیش واژوو بكەن.
 
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Sun, 22 Apr 2018 10:34:01 +0000