تۆ لێرەیت: ErbilChamberئابووریوتاربابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 27 تشرینی یەکەم 2015
سێ شەممە, 27 تشرینی یەکەم 2015 08:54

كونسوڵی وڵاتی كوێت سەردانی ژوور دەكات

رۆژی 22/10/2015 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پێشوازی لە د. عومەر ئەحمەد ئەلكەندەری كونسوڵی گشتی وڵاتی كوێَت لە هەرێمی كوردستان كرد.
لە دیدارێكدا پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی كوێت گفتوگۆی لەسەر كرا.
كونسوڵی كوێت رایگەیاند: ئێمە دەزانین كە پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەردوولا بە گوێرەی پێویست نیە، وە داتایەكی تەواومان لە بەردەست دانیە سەبارەت بەو كۆمپانیا و بازرگانانەی كوێت كە لە هەرێم كار دەكەن، بەڵێنی ئەوەشی دا كە لە ماوەی داهاتوو رۆڵێكی كاریگەر بگێڕێت بۆ پتەوكردنی پەیوەندی بازرگانی نێوان هەردوولا.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور وتی: بەراورد بە وڵاتانی سعودیە و ئیمارات وڵاتی كوێت وەكو پێویست پەرەی بە پەیوەندی بازرگانی نەداوە لەگەڵ هەرێم.
وتیشی: كردنەوەی هێڵێكی ئاسمانی نێوان هەردوولا و بەستنی پەیوەندی لەگەڵ ژوورە بازرگانیەكانی كوێت و هاتنی شاندێكی خاوەن كار و بازرگان و كۆمپانیا كوێتیەكان بۆ هەرێم وا دەكات پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەردوولا پتەو بێت.
لە كۆتاییدا سەرۆكی ژوور ئامادەیی ژووری دەربڕی بۆ هەموو پاڵپشتیەك و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ماوەی كارەكانی وەكو كونسوڵ لە هەرێمی كوردستان. 
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« May 2015 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑