تۆ لێرەیت: ErbilChamberئابووریوتاروتاری سەرۆكی ژوور لە كۆربەندی ئابووری ئەلمانی – كوردستانی لە 6/2/2013 لە هۆلی شەهید سەعد عەبدوللا .

وتاری سەرۆكی ژوور لە كۆربەندی ئابووری ئەلمانی – كوردستانی لە 6/2/2013 لە هۆلی شەهید سەعد عەبدوللا .

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ وتار پێنج شەممە, 07 شوبات 2013 07:51
وتاری سەرۆكی ژوور لە كۆربەندی ئابووری ئەلمانی – كوردستانی لە 6/2/2013 لە هۆلی شەهید سەعد عەبدوللا .
ئەو كاتەتان باش
 
سەرەتا بەناوی خۆم و ئەندامانی دەستەی كارگێڕی ژوورەكانی بازرگانی  بەخێرهاتنی بەڕێز (  پیتەر رامسوار ) وەزیری گواستنەوە و ئینشائات و پەرەپێدانی ئەلمانیا و شاندی بازرگانی یاوەریان دەكەم بۆ هەرێمی كوردستان ، هیوادارم كاتێكی خۆش لە كوردستان بەسەر ببەن و ئامانجەكانیان بێتە دی.
 
هاتنی ئەو شاندە بازرگانیە جارێكی تر گرنگیدانی ئەلمانیا بەهەرێمی كوردستان دەسەلمێنی، ئێمەش هیوادارین سود لە دەرفەتی كار لە هەرێمی كوردستان وەربگرن، چونكە دەرفەتی باش لەبەردەمیاندا هەیە لەبەر ئەوەی هەرێمی كوردستان پێویستی بەتەكنەلۆجیای ئەلمانی و توانا و شارەزایی ئەوان هەیە .
 بێگومان ئەمەش فاكتەرێكی زۆر گرنگە و پێویستە فەرامۆشی نەكەن و كاری زیاتری لەسەر بكەن لەكاتێكدا كە ئا‌وەدانكردنەوەی كوردستان پرۆسەیەكی فراوانە و سالانێكی زۆری دەوێت ...
 ئێمەش وەك ژووری بازرگانی ئامادەین هەموو جۆرە هاوكاریەكیان بكەین.
بۆ ئێمە جێی دلخۆشیە كە ئەلمانیا بەر لە هەموو ولاتان گرنگی بەهەرێمی كوردستان داوە و یەكەمین ولات بوە كە قونسولخانەی لە هەولێر كردۆتەوە ، كە تا رادەیەكی زۆر هاوكارمان بوونە بۆ بەرەو پێش‌بردنی پەیوەندییەكانی نێوان ئەلمانیا و هەرێمی كوردستان.
 
سەبارەت بە پەیوەندیەكانی ئێمەش وەك ژوورەكانی بازرگانی لەگەل ئەلمانیا لە سێ سالی رابردوودا وەزارەتی ئابووری ئەلمانیا بە رێكخستنی چەندین خولی راهێنان دەربارەی گەشەپێدانی توانای كادیر و كارمەندانی ژوور هاوكاریان كردووین ، بۆ باشتركردنی پێگەی ژوور و فراوان‌كردنی خزمەتگوزارییەكانی هەمیشە یارمەتیدەرمان بوون، هیوادارم لەو جۆرە هاوكاری و یارمەتی‌دانەیان لەگەل ئێمەدا بەردەوام بن.
 
هەروەها لەم چەند ساڵەی رابردوو شاندی بازرگانی بەردەوام سەردانی ئیمەیان كردوە و كۆبوونەوە و دیدارمان بۆیان ریك‌خستوە ، لە پرۆسەی كاركردن و دەرفەتەكانی وەبەرهێنان ئاشنامان كردون و كارئاسانیمان بۆیان كردوە بۆ دروست كردنی پەیوەندی لەگەل بازرگانانی هەرێم .
 لەبەرامبەردا ئێمەش چەندین جار سەردانی ئەلمانیامان كردوە بۆ بەشداری‌كردن لە روداوە ئابوریەكان و بەهێزتركردنی پەیوەندی نێوانمان.
 
دواجار لە دووەمین دیداری كارەكانی ئێراقی – ئەلمانیا كە لە شاری بەرلین لە 24/9 تا 25/9/2012 بە چاودێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی عەرەبی ئەلمانی و بالیۆزخانەی كۆماری ئێراقی فیدرال سازكرا ، بە شێوەیەكی كارا بەشداریمان كرد .
 
لەو دیدارەدا  لەگەل زۆر لە وەبەرهێنەران چاوپێكەوتنمان كرد و بۆ كوردستان بانگهێشتمان كردن تا لە كوردستان سوود لە دەرفەتەكانی كار وەربگرن و بەشداری لە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی كوردستاندا بكەن .  
 
لەكۆتایدا دووبارە بەخێرهاتن لەجەنابی وەزیری گواستنەوە و ئینشائات و پەرەپێدان و شاندی بازرگانی ئەلمانیا دەكەم و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم لەكارەكانیاندا.    
                                                                                                                         
                                                                                                                         دارا جەلیل خەیات
                                                                                                                   سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی 
                                                                                                          بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان
 
 
 
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 2385 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ پێنج شەممە, 07 شوبات 2013 09:51

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« July 2017 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
          1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30
31            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑