رێککه‌وتی 22/7/2013، له‌میانه‌ی پێشوازیکردنیان له‌لایه‌ن به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، شاندێکی سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی له‌نده‌ن بۆ راهێنانی کارگێڕی (LCT) ئاماده‌یی خۆیان بۆ مه‌شقپێكردنی کارمه‌ندانی ده‌زگاکانی هه‌رێمی کوردستان خسته‌روو.
له‌دیدارێکدا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات وێڕای به‌خێرهێنان و گوێبیستکردنی شاندی میوان، هیوای خواست کهههماههنگی ته‌واو له‌نێوان سه‌نته‌ره‌که و ئه‌و ده‌زگایانه‌ی کوردستاندا له‌هه‌ردوو که‌رتی گشتی و تایبه‌ت بکرێت که‌ده‌یانه‌وێت کارمه‌نده‌کانیان به‌شداری له خوله‌کانی ئه‌م سه‌نته‌ره بکه‌ن، ئه‌ویش له‌پێناو گه‌یاندنی ئاستی کارگێڕی کارمه‌نده‌کانیان له‌رێی ئه‌و خولانه‌وه بۆ ئاستێکی پێشکه‌وتووتر، که‌به‌شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ داخوازییه‌کانی هاووڵاتییان له‌م قۆناغه‌ی ئێستای هه‌رێمدا بگونجێت.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز ئاڵان سپینک به‌ڕێوه‌به‌ر له‌سه‌نته‌ری ناوبراو، باسی له‌سروشتی کاروباره‌کانی سه‌نته‌ره‌که‌یان کرد و وتی:"ئێمه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی خوله‌کانی مه‌شقپێكردنی بواری کارگێڕی بۆ ئه‌و ده‌زگایانه ده‌که‌ینه‌وه کهپێوستیان پێییه‌تی، تاکو ئێستاش چه‌ندین خولی مه‌شقپێدانی کارگێڕیمان بۆ ژماره‌یه‌ک له‌ده‌زگه و کۆمپانیای به‌ناوبانگی جیهانی ئه‌نجام داوه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ش که‌شاندی میوان رایانگه‌یاند، سه‌نته‌ری ناوبراو له‌بواره‌کانی راهێنانی (کارگێڕی پێشکه‌وتوو، کاری به‌نکداری و حه‌واڵه‌کردن، رێگرتن له‌فێڵ و گه‌نده‌ڵی، ڕێكخستنەوەی دوای كارەسات ، به‌ڕێوه‌بردنی به‌رووبوومه مرۆییه‌کان، به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆسه، به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه، په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کان، مه‌شقپێدانی هونه‌ری نه‌وت و گاز و په‌یوه‌ندییه‌کان) و، چه‌ند بوارێکی دیکه‌دا کار ده‌که‌ن.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات ئاماده‌يی ته‌واوی ژووری بۆ پشتگیری‌کردن له‌کار و به‌رنامه‌ی شاندی میوان خسته‌روو.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...