رێککه‌وتی 16/7/2013، له‌میانه‌ی پێشوازیکردنیان له‌لایه‌ن به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، نوێنه‌ری گروپی کۆمپانیاکانی (Puzzle constructions)ی یۆنانی ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی گه‌وره له‌کوردستاندا.
له‌سه‌ره‌تای چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژوور وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، ئاماژه‌ی به‌سه‌رکه‌وتنی هه‌رێمی کوردستان کرد له‌هه‌موو رووه‌کانه‌وه به‌گشتی به‌تایبه‌تی له‌بواری ئابووریدا.
هه‌روه‌ها وتی:"ئێستا که‌رته‌کانی گه‌شتیاری و کشتوکاڵ و پیشه‌سازی له‌پێشه‌وه‌ی بواره‌کانی دیکه‌وه دێن له‌رووی بایهخهدانی ئابوورییه‌وه، چونکه حکومه‌ت به‌شێکی گه‌وره‌ی هه‌وڵه‌کانی له‌و بواره‌دا چڕکردۆته‌وه، بۆیه ئێمه پێویستیمان به‌و کۆمپانیایانه‌یه که له‌و سێ بواره‌دا زۆر چالاکن و ده‌توانن ببنه به‌شدارێكی کارای په‌ره‌پێدانی هه‌رێمی کوردستان."
روونیکرده‌وه و وتی:"له‌به‌ر ئه‌و هۆکارانه‌ی که‌باسمان لێوه‌کردن، ده‌کرێت کۆمپانیا یۆنانییه‌کان که شاره‌زایی ته‌واویان له‌که‌رتی گه‌شتیاری و کشتوکاڵیدا هه‌یه بێن و لقی خۆیان له‌کوردستاندا بکه‌نه‌وه، که‌له‌هه‌مان کاتدا ده‌توانن ئێره وه‌ک ده‌رگایه‌ک به‌رووی هه‌موو عێراقدا باکار بهێنن له‌بواره‌کانی خۆیاندا."
له‌به‌شێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز جێگری سه‌رۆکی ژوور له‌چوارچێوه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌کانیاندا، چه‌ندین رێنمایی و زانیاری پێویستی پێشکه‌ش به‌شاندی میوان کرد، له‌باره‌ی یاسای وه‌به‌رهێنان و چۆنێتی کردنه‌وه‌ی لقی کۆمپانیاکانیان له‌کوردستاندا، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتی هاوکاریکردنیان خسته‌روو.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز كۆنستانتينۆس أرڤانيتيس وێڕای سوپاسگوزاریان له‌به‌رامبه‌ر پێشوازی لێکردنیاندا، باسی له‌سروشتی کارکردنی گرووپه‌که‌یان کرد، که له‌بواری دیزاینکردن و دروستکردن و چاودێریکردنی پڕۆژه‌ی هۆتێل و پارک و ئه‌کواپارک و چاره‌سه‌رکردنی ئاو و به‌رهه‌مهێنانی کارۆئاو و کارۆپهرواز و پڕۆژه وه‌زرشییه‌کان به‌گشتی و به‌تایبه‌تی یاریگه‌ی گه‌ڕۆک لهنێودهریاکان و ، گواستنه‌وه‌ی وشکاوه‌کی بۆ نه‌وت و کاڵاکان، بازرگانی رۆنی زه‌یتون، راوێژکاری ئه‌ندازیاری و چه‌ند بوارێكی دیکه‌دا شاره‌زایه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که له‌زۆر وڵات‌دا کاری به‌رچاویان کردووه له‌وانیش وڵاتی قه‌ته‌ر، راشیگه‌یاند که ئه‌وان خوازیارن خازمهتگوزارییهکانیان به‌سه‌رمایه‌ی خۆیان بۆ کوردستان بگوازنه‌وه.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...