تۆ لێرەیت: ErbilChamberئابووریهه‌واڵی ئابووریئۆتۆمبیلی جاگوار F-TYPE لە كوردستان پەردەی لەسەر لادرا

ئۆتۆمبیلی جاگوار F-TYPE لە كوردستان پەردەی لەسەر لادرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵی ئابووری دوو شەممە, 04 تشرینی دووەم 2013 16:25

گرووپی بازرگانیی سەردار بریكاری فەرمی ئۆتۆمبیلەكانی جاگوار و رێنج رۆڤەر لە كوردستان لەگەڵ كۆمپانیای جاگواری تایبەتمەند بە دروستكردنی ئۆتۆمبیلی ئاستبەرز لەم دواییەدا ئۆتۆمبیلی جاگوار F-TYPE كە یەكێكە لە نوێترین بەرهەمەكانی كۆمپانیاكە لە شاری سلێمانی ئاشكرا كرد.

جاگوار F-TYPE  تەواوكەری زنجیرەكانی ئۆتۆمبیلە وەرزشییەكانە كە جوانترین و سەرنجڕاكێشترین و تایبەتمەندترین ئۆتۆمبیل لەخۆدەگرێ. ئەمەش بۆ میراتگەری كۆمپانیا رەسەنەكە دەگەڕیتەوە لە بواری بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیلی وەرزشی سەركراوەو خاوەنی دوو كوشن، لەگەڵ سەرنجدانی ئەداو سووكی جووڵانەوە و كاریگەریكردن لەگەڵ شوفێر.

لە ئاهەنگێكی تایبەتدا لە سلێمانی بەئامادەبوونی گرنگترین نوێنەرانی بازاڕی ئۆتۆمبیل لە كوردستان و عێراق هەروەها كۆمەڵێك كڕیاری جاگوار و كۆمەڵێك لە دەزگاكانی راگەیاندن، پەردە لەسەر جاگوار F-TYPE لادرا.

سەردار حەسەن سەرۆكی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی گرووپی بازرگانیی سەردار رایگەیاند "ئاشكراكردنی جاگوار F-TYPE سەركردایەتیمان دەڕەخسێنێ لە بازاڕەكانی عێراقدا بۆ دابینكردنی پێداویستییەكان و داواكارییەكانی كڕیارەكانمان و دابینكردنی نوێترین كاڵا لە جیهانی ئۆتۆمبیلە ئاستبەرزەكاندا، ئەمەش لێوانلێوە لەگەڵ ئاشكراكردنی هەمان ئۆتۆمبیل لە بازاڕەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ‌وئەفریكا.

ئه‌م بابه‌ته‌ 2183 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« October 2015 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30 31  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑