رۆژى 6/9/2021 شاندێكى ژوورى بازرگانى ئهنتوێڕپى به‌لجيكا كه پێكهاتبوون له جيل سويتێنس به‌ڕێوبه‌رى نێوده‌وڵه‌تى ژوورى ناوبراو و لوك ڤان لوڤێرن راوێژكارى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌وروپا، سه‌ردانى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێرييان كرد له لايه‌ن د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور و سۆران ئه‌بوبه‌كر عه‌زيز جێگرى سه‌رۆكى ژوور و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان لێكرا.
له ديدارێكدا په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان ژوورى بازرگانى هه‌ولێر و ژوورى بازرگانى ئهنتوێڕپ باسى لێوه‌كرا، زياتر كردنى ئاڵوگۆڕی شانده بازرگانييه‌كان و به‌شدارى كردنى كۆمپانيا بهلجيكييهكان له پرۆسه‌ى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان به‌شێكى تر‌ى ديداره‌كه بوو.
شاندى ميوان ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌يان بۆ هه‌رێمى كوردستان و ژوورى بازرگانى هه‌ولێر خسته روو، رايانگه‌ياند: ئێمه هاتووين بۆ ئه‌نجامدانى چه‌ند پرۆژه‌يه‌ك له هه‌رێمى كوردستان به هاوكارى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر، شاندى ميوان پرۆژه‌كه‌يان به شێوه‌ى پرێزێنتهيشنێك نمايش كرد، كه پێكهاتبوو له سێ پرۆژه ئه‌وانيش بریتین له:
* چۆنيه‌تى مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ خۆڵ و خاشاك و پيسبوونى ژينگه وه گرنگى دان به نه‌وه‌ى داهاتوو.
* گرنگى دان به كشتو‌كاڵى ئۆڕگانى
* پاڵپشتى و تواناسازى ئافره‌تان.
شاندى ميوان ئه‌وه‌شيان خسته روو كه ئه‌م پرۆژانه له 1/9/2021 تا 31/8/2023 ده‌خايه‌نێت، له رێگه‌ى راهێنان و كردنه‌وه‌ى سيمينار و خول به هاوكارى راوێژكارانى به‌لجيكا ده‌بێت.
به به‌شدارى سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر، رۆژى 7/9/2021 دووهمين پێشانگاو كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تى وه‌به‌رهێنان و خانووبه‌ره له هه‌ولێر كرايه‌وه.
له‌م پێشانگايه 150كۆمپانياى خانووبه‌ره و وه‌به‌رهێنان له 8 وڵاتى جياواز به‌شدارن ، بۆ ماوه‌ى چوار رۆژيش به‌رده‌وام ده‌بێت.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...