بۆ ره‌خساندنى (100) هه‌لى كار، كۆبوونه‌وه‌يه‌ك له ژوور سازكرا
له چوارچێوه‌ى ئه‌و به‌رنامه ههماههنگيهى كه له نێوان ژوورى بازرگانى و هه‌ولێر و زانكۆى پۆليته‌كنيكى هه‌ولێر و رێكخراوى سپاركى هۆڵه‌ندى بۆ ره‌خساندنى هه‌لى كار بۆ (100) ده‌رچووى زانكۆ و په‌يمانگاكان، رۆژى 22/9/2021 به ئاماده‌بوونى سۆران ئه‌بوبه‌كر عه‌زيز جێگرى سه‌رۆكى ژوور و د. كاوه شێروانى سه‌رۆكى زانكۆى پۆليته‌كنيك و ره‌هێڵ قه‌ره‌داغى سه‌رۆكى رێكخراوى سپارك له هه‌ولێر وه ژماره‌يه‌ك له خاوه‌ن و نوێنه‌رانى به‌شێك له كۆمپانيا و كارگه‌كانى شارى هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌يه‌ك سازكرا.
ئامانج له‌و كۆبوونه‌وه‌يه پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى تايبه‌ت بوو له لايه‌ن خاوه‌ن ياخود نوێنه‌رى كۆمپانيا و كارگه به‌شداربووه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى به گوێره‌ى پێداويستى خۆيان داواى ده‌رچووى كۆلێژ ياخود په‌يمانگا بكه‌ن.
دامه‌زراندنى ئه‌و ده‌رچووانه وه‌كو كارمه‌ندان به پێ ى پسپۆڕيان بۆ ماوه‌ى سێ مانگ له‌سه‌ر ئه‌ستۆى رێكخراوى سپاڕك به بڕى مانگانه‌ى 300$ به ئامانجى ئه‌وه‌ى دواتر ئه‌گه‌ر كۆمپانياكان سووديان له تواناى ئه‌و كارمه‌ندانه وه‌رگرت له لاى خۆيان بيانهێڵنهوه درێژه به كاره‌كانيان بده‌ن.
له وته‌يه‌كدا سۆران ئه‌بوبه‌كر عه‌زيز جێگرى سه‌رۆكى ژوور رايگه‌ياند: ئێمه وه‌كو ژوور له‌گه‌ڵ چه‌ندين رێكخراو و ده‌زگا بۆ خزمه‌تكردنى هاوڵاتيانى خۆمان هه‌ماهه‌نگيمان كردووه، ئه‌م پرۆژه‌يه‌ى ئێستاش كارێكى زۆر پيرۆزه كه ده‌رفه‌تى هه‌لى كار ده‌ڕه‌خسێنێ بۆ گه‌نجه‌كانمان ئێمه‌ش به هه‌موو شێوه‌يه‌ك پاڵپشتين و به‌رده‌واميش ده‌بين له هه‌ر پرۆژه و هه‌ماهه‌نگييه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌ر لايه‌نێك كه ئامانج له خزمه‌ت كردنى هاوڵاتيانى كوردستان بێت.
دواتر ههريكه له د. كاوه شێروانى سه‌رۆكى زانكۆى پۆليته‌كنيكى هه‌ولێر و ره‌هێڵ قه‌ره‌داغى سه‌رۆكى رێكخراوى سپاڕك له هه‌ولێر وته‌ى خۆيان پێشكه‌ش كرد، له به‌شێك له وته‌كانيان تيشكيان خسته سه‌ر گرنگى ئه‌و پرۆژه‌يه و سوپاسى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى ههولێريشيان كرد كه هه‌موو كات ئاماده‌بووه بۆ هه‌مانگى و پاڵپشتيمان.
رێكخراوى (IOM) پاڵپشتى پرۆژه بچووك و مامناوهندييهكان ده‌كات
رۆژى 21/9/2021 سۆران ئه‌بوبه‌كر عه‌زيز جێگرى سه‌رۆكى ژوور پێشوازى كرد له سهدير محه‌ممه‌د عه‌لى به‌ڕێوبه‌رى راهێنان له رێكخراوى (IOM) و نه‌سرين عه‌لى نوێنه‌رى رێكخراوى (IOM).
له ديدارێكدا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر چۆنيه‌تى پاڵپشتى كردنى پرۆژه بچوك و مامناوهندييهكان له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر و ره‌خساندنى هه‌لى كار بۆ ده‌رچووانى زانكۆ و په‌يمانگاكان.
هه‌ر له‌م ديداره‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر گرنگترين ئه‌و مهر ج و خاڵانه‌ى كه پێويسته له‌م پرۆژانه‌دا هه‌بن بۆ ئه‌وه‌ى سوودمهندبن له پاڵپشتييه‌كانى رێكخراوى ناوبراو.
وا بڕياريشه به‌م نزيكانه ناوهڕۆك و زانيارى ده‌رباره‌ى چۆنيه‌تى ئه‌م پاڵپشتيه و چۆنيه‌تى خۆ تۆماركردنى ئه‌م پرۆژانه له رێگه‌ى وێب سايت و په‌ڕه‌ى فه‌رمى ژوور و رێكخراوى ناوبراو بڵاوبكرێته‌وه.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...