بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 26 ئەیلول 2019 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Fri, 26 Apr 2024 07:29:27 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq ئاستەنگەکانی بەردەم بازرگانان و هاوڵاتیان لە مەرزی حاجی ئۆمەران چارەسەر دەکرێن https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69528-ئاستەنگەکانی-بەردەم-بازرگانان-و-هاوڵاتیان-لە-مەرزی-حاجی-ئۆمەران-چارەسەر-دەکرێن.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69528-ئاستەنگەکانی-بەردەم-بازرگانان-و-هاوڵاتیان-لە-مەرزی-حاجی-ئۆمەران-چارەسەر-دەکرێن.html ئاستەنگەکانی بەردەم بازرگانان و هاوڵاتیان لە مەرزی حاجی ئۆمەران چارەسەر دەکرێن

رۆژی 25/9/2019 بە ئامادەبوونی قایمقامی شارۆچکەکانی پیرانشار و چۆمان، کونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، ماجد جەلال ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی هەولێر، یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی گومرگی هەولێر، بەڕێوبەری گومرگی حاجی ئۆمەران و تەمەرچین و بەڕێوبەری گشتی پەیوەندییەکانی ئێران کۆبوونەوەیەک لە مەرزی حاجی ئۆمەران سازکرا.

لەم کۆبوونەوەیە ئەو کێشە و گرفتانە خرانە بەر باس کە بونەتە هۆی ئاستەنگی بۆ بازرگانان و هاوڵاتیان بە مەبەستی چارەسەرکردنیان.

خراپی رێگاو بانەکان و فراوانکردنی مەرزەکە و ئاسانکاری بۆ گەشتیاران و بازرگانان بەشێک بوون لەو کێشانە بە هاوکاری هەردوولا هەوڵی چارەسەرکردنیان دەدرێت.

هەروەها بەهێزکردنی زیاتر پەیوەندییە بازرگانیەکان قسە و باسی لێوە کرا.

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Thu, 26 Sep 2019 09:34:19 +0000