بۆ زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شاری گەبزەی تورکیا، سوود وەرگرتن لە ئەزموونی پیشەسازی ئەم شارە رۆژی ١٥/٤/٢٠١٩ بە ئامادەبوونی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور و نایل چیلەر سەرۆکی ژووری بازرگانی گەبزە، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و ئەندامان و پیشەسازکارانی شاری گەبزە یادداشتێکی لێکگەیشتن لە نێوان ژووری بازرگانی هەولێر و ژووری بازرگانی گەبزە واژووکرا.
د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور وتی شاری گەبزە بەناوبانگە و دووەم شارە لە هەناردەکردن و بوونی کارگەی گەورە و بەتوانا. بەتایبەت پیشەسازکارانی ئەم شارە ئەزموونی باشیان هەیە دەتوانین سوودیان لێ ببینین.
وتیشی: ئەمڕۆش ژووری بازرگانی ئەوێ لێرەن و رێککەوتننامەیەکمان واژووکرد بۆ پەرەپێدان بە پەیوەندییەکان و هیوادارین کە بازرگانان بتوانن پەیوەندیی بازرگانی دروست بکەن کە ئامانج لێی خزمەتکردنی بازرگانییە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیشدا لەبارەی ناوەڕۆکی رێککەوتننامەکە، سەرۆکی ژوور وتی ناوەڕۆکی رێککەوتننامەکە بریتییە لەوەی پەیوەندی دووقۆڵیمان هەبێت و ئاڵوگۆڕی زانیارییەکان بکەین دەربارەی بازرگانی و بتوانین ئاسانکاری بۆ بازرگانان و خاوەنکاران بکەین.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی گەبزە، نایل چیلەر گوتی:ههولێر شارێكی ئارامه و ههلێكی گهورهی ههیه له رۆژههڵاتی ناوڕاستدا گهشه بكات، بهتایبهتی له رووی ئابوورییهوه. ئێمه ئهمڕۆ یاداشت نامهیەكمان لهگهڵ ژووری بازرگانی پیشهسازی ههولێر واژۆ كرد، بۆ زیاتر لێك تێگهشتنی نێوان ههردوولا به تایبهتی پهیوهندییه بازرگانیهكانمان، شاندهكهی ئێمه پێكهاتووه له 13 بازرگانی شارۆچكهی گهبزه پێكهاتوین. ههولێر زۆر گرنگه بۆ ئێمه ئێره رهوشێكی گونجاوی ههیه بۆ وهبەرهێنان، برادهرانی ئێره پییان راگهیاندین كه ئاسنكاری تهوا بۆ بازرگانهكانی ئێمه دهكهنئەمڕۆ لە بواری پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانمان لێرەین، سەرەتا بازرگانانی ئێمە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و دواتر هەڵسەنگاندن بۆ شوێنەکە دەکرێت لە بواری بازرگانی و وەبەرهێنان.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی گەبزە گوتیشی: یەکەمجارە دێمە هەرێمی کوردستان و وا هەست دەکەم لە ئورفا و ماردین-م، پەیوەندییەکی مێژوویی و کولتووریی بەهێز لە نێوانماندا هەیە.
نایل چیلەر گوتیشی: شاندەکەی ئێمە لە ١٣ کەس پێکهاتووە، هەندێکیان پێشتر وەبەرهێنانیان لە هەرێمی کوردستان کردووە، ئەم سەردانەش زیاتر مەبەست لێی پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی هەردوولایە و لێرە رەوشێکی گونجاو هەیە بۆ ئەوەی وەبەرهێنان بکرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە شارۆچکەی گەبزە هێندەی٦٠ شاری تورکیا بازرگانی لێ دەکرێت و ١٠٣ ناوەندی گەشەپێدانی کاڵاکانی هەیە و نۆ ناوچەی پیشەسازیشیی تیادایە.