بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: چوار شەممە, 24 نیسان 2019 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Sat, 27 Apr 2024 21:23:40 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq یازدەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە و وزە کرایەوە https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69418-یازدەمین-پێشانگای-نێودەوڵەتی-هەولێر-بۆ-بیناسازی-و-ئاوەدانکردنەوە-و-وزە-کرایەوە.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69418-یازدەمین-پێشانگای-نێودەوڵەتی-هەولێر-بۆ-بیناسازی-و-ئاوەدانکردنەوە-و-وزە-کرایەوە.html یازدەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە و وزە کرایەوە
رۆژی ٢٢/٤/٢٠١٩ لە ژێر چاودێری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ وەزیری ئاوەدانکردنەوە،  نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر، سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی عێراق و د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر یازدەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە و ئامێری پیشەسازی و وزە و بەردی سروشتی و سیرامیک لەسەر زەوی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر لە پارکی شەهید سامی عەبدولڕەحمان کرایەوە.
ئەم پێشانگایە ٢٠٠ کۆمپانیا لە ١٥ وڵات بەشدارییان تێدا کردبوو، بۆ یەکەم جار لەم پێشانگایە (٢٢) کۆمپانیا وڵاتی سعودیە بەشداربوون.
شایانی باسە ئەم پێشانگایە تا رۆژی ٢٥ی نیسانی ٢٠١٩ بەردەوام دەبێت.
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Wed, 24 Apr 2019 08:57:27 +0000