بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندیەکانی بواری ئابووری و بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی چین د.دارا جەلیل خەیات سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری سەردانی کونسوڵی وڵاتی چینی کرد و لەلایەن نی روو چی کونسوڵی گشتی پێشوازیکران. لە دیدارێکدا باس لە چۆنیەتی پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوانیان کرا، جێی باسە بەرێزان نەوزاد غەفور و باقی ساڵەیی ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێری یەكێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان و ئازاد ئەحمەد بەرپرسی پەیوەندیەکان یاوەری شاندەکە بوون
1$=1488
بههای گۆرینهوهی دیناری عیراقی به دولاری ئهمری...