رۆژى 23/10/2019 شاندێكى ژوور به سه‌رۆكايه‌تى سۆران ئه‌بوبه‌كر جێگرى سه‌رۆكى ژوور، به ياوه‌رى جه‌وهه‌ر خدر، تاهير مه‌ولود و كه‌مال عه‌زيز ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور و شێروان فهيزى راوێژكار له ژوور به‌شداربوون له هه‌شته‌مين پێشانگاى شارى ئه‌زمير له وڵاتى توركيا (مينێكس 2019) بۆ كانزاكان، ماكينهى له قوتوكردن و ته‌كنه‌لۆژياى تايبه‌ت به‌م بواره.
له‌م پێشانگايه گه‌وره كۆمپانياكانى توركيا له‌م بوارانه و ژماره‌يه‌كى زۆر له پياوانى خاوه‌ن كار‌و كۆمپانياى وڵاتانى عه‌ره‌بى و وڵاتانى دراوسێ ى توركيا به‌شداربوون.
شايانى باسه ئامانجى ئه‌م پێشانگايه خستنه رووى نوێترين ته‌كنه‌لۆژياى سه‌رده‌م بوو بۆ به‌شداربووان و زياتر به هێزكردنى په‌يوه‌ندييه بازرگانيه‌كانى توركيايه له‌گه‌ڵ وڵاتانى عه‌ره‌بى.
وه‌زاره‌تى گه‌شت و گوزار و شوێنهرانى ئوردنى هه‌ستاوه به كردنه‌وه‌ى ماڵپه‌ڕى (بئرالقسطل العميق)، كونسوڵگەرى گشتى ئەو ولآتە لە هەرێمى كوردستان لە رێگەى فەرمانگەى پەیوەندییەكانى دەرەوە بە نوسراوى ژمارە (4802) له 10/10/2019 داواى كردووە هەر لايه‌نێك كه ئاره‌زووى وه‌به‌رهێنانى هه‌يه له‌م بواره بۆ وەرگرتنى زانیارى پەیوەندی بە كونسوڵگەرى ناوبراو لە هەولێر بكات.
رۆژى 28/10/2019 د.دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور به ياوه‌رى مەلا مەجید سورچی جێگری سەرۆکی ژوور و سەرکەوت جەمال ئەندامی ئه‌نجومه‌نى کارگێری ژووربهشداربوون لە ٣٠یەمین ساڵیادی رۆژی نیشتیمانی و ھەڵگیرسانی شۆڕشی ئەرخەوانی کۆماری چیك له شارى هه‌ولێر.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...