بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 17 تشرینی یەکەم 2019 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://mail.erbilchamber.org Fri, 10 May 2024 11:10:33 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq زانكۆى كوردستان له‌ ژێر ناونيشانى (به‌ره‌و خۆشگوزه‌رانى) كۆنفڕانسێك سازده‌كات https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69541-زانكۆى-كوردستان-له‌-ژێر-ناونيشانى-به‌ره‌و-خۆشگوزه‌رانى-كۆنفڕانسێك-سازده‌كات.html https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69541-زانكۆى-كوردستان-له‌-ژێر-ناونيشانى-به‌ره‌و-خۆشگوزه‌رانى-كۆنفڕانسێك-سازده‌كات.html زانكۆى كوردستان له‌ ژێر ناونيشانى (به‌ره‌و خۆشگوزه‌رانى) كۆنفڕانسێك سازده‌كات

رۆژى 14/10/2019 به‌ ئاماده‌بوونى فوئاد حوسێن جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، وه‌زيرانى كشتوكاڵ، شاره‌وانى و بازرگانى له‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌يان سامى عه‌بدولره‌حمان نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ويلايه‌ته‌ يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا و ژماره‌يه‌ك له‌ مامۆستايانى زانكۆ و بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپاتنياكانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مريكا، زانكۆى كوردستان به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى ئابوورى ئه‌مريكى – كوردستانى كۆنفڕانسى به‌ره‌و خۆشگوزه‌رانى (Promoting Prosperity) سازكرد.

لة ده‌ستپێكى كۆنفڕانسه‌كه‌ وته‌ى به‌خێرهێنان له‌ لايه‌ن سه‌رۆكى زانكۆ پێشكه‌شكرا، دواتر هه‌ريه‌ك له‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئابوورى ئه‌مريكى – كوردستانى، فوئاد حوسێن جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان به‌ جيا وتاريان پێشكه‌ش كرد جه‌ختيان له‌ گرنگى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانيه‌كانى نێوان ئه‌مريكا و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌، باسيان له‌ گرنگى كردنه‌وه‌ى كۆمپانيا ئه‌مريكيه‌كان له‌ هه‌رێم و وه‌به‌رهێنانى ئه‌مريكى له‌ كوردستان كرده‌وه‌.

كۆنفرانسەكە لە یەك پەنەل پێكهاتبوو تیایدا هەریەك لە وەزیری كشتوكال ، وەزیری شارەوانی ، سەرۆكی ژوور ، ئه‌نجومه‌نی ئابووری ئه‌مریكی – كوردستانی بەشدار بوون

دوای خستنە رووی راپۆرتەكانیان كە ئاستی چالاكی و دوا قوناغەكانی بەرجەستە كردنی خۆشگوزەرانی بۆ هاوولاتیان بەرنامەی داهاتوویان بۆ باشتر كردنی ماوە درا بە ئامادەبووان بۆ پرسیار و خستنە رووی راو بۆ چوونەكانیان و وەلامی پرسیارەكانیان درایەوە .

 

د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور له‌م په‌نێله‌ سەبارەت بە ژوورەكانی بازرگانی و رۆلی  كەرتی تایبەت لە وەبەرهێناندا چەند بابەتێكی خستە روو كە بریتی بوون لە :

 

-  سه‌ردانى شانده‌ بازرگانيه‌كانى وڵاتان بۆ هه‌رێمى كوردستان هۆيه‌كه‌ بۆ به‌هێزبوونى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانيه‌كان.

-  يه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى هه‌رێم‌ ياداشتێكى لێكگه‌يشتنى له‌گه‌ڵ ژوورى بازرگانى ئه‌مريكى واژوو كردوه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ ده‌رفه‌تێكى باش بۆ كۆمپانيا و وه‌به‌رهێنه‌رانى ئه‌مريكا بۆ كاركردن له‌ هه‌رێمى كوردستان.

-  ژووره‌كانى هه‌رێم گرنگى به‌ گشت كه‌رته‌كان داوه‌، به‌ تايبه‌ت كه‌رتى كشتوكاڵ

-  په‌يوه‌ندى ژووره‌كانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ژووره‌كانى عێراق، وڵاتانى عه‌ره‌بى، ناوچه‌كه‌ و جيهان په‌يوه‌ندييه‌كى باشى هه‌يه‌، هه‌روه‌ها رۆڵى گرنگمان هه‌يه‌ له‌ رێكخستنى پێشانگا نێوده‌وڵه‌تيه‌كان.

-  زۆربه‌ى ياساكانى تايبه‌ت به‌ بازرگانى و كه‌رتى تايبه‌ت كۆنن و مه‌ركه‌زين هيوادارين له‌ په‌رله‌مان هه‌مواربكرێنه‌وه‌.

-  ئه‌گه‌ر په‌ره‌ به‌ كه‌رته‌كانى تايبه‌ت بدرێت بارى حكومه‌ت سوك ده‌بێت و هه‌لى كار بۆ ده‌رچوانى زانكۆ و گه‌نجه‌كان ده‌ڕه‌خسێت.

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Thu, 17 Oct 2019 07:10:22 +0000