لە ٢٣/١/٢٠١٩ شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە سەرۆکایەتی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور بە یاوەری ئیبراهیم محەممەد کانەبی جێگری سەرۆکی ژوور و سەدرەددین کەمال ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور سەردانی کونسوڵخانەی کۆماری تورکیایان کرد لە هەولێر لە لایەن هاکان کەرەجای کونسوڵی گشتی و بەرپرسی بەشی بازرگانی کونسوڵخانەی ناوبراو پێشوازییان لێکرا.
بە بۆنەی هاوکاری و پاڵپشتی بەردەوامی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بۆ شاندە بازرگانیەکانی ئێران و سەرکەوتوویی دیداری دۆزینەوەی رێگاكانی هاوكاری بۆ پێشخستنی پەیوەندی دوولایەنەی ئابووری و بازرگانی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران کە رۆژی ١٥/١/٢٠١٩ لە ژوور سازکرا، رۆژی ٢١/١/٢٠١٩ موڕتەزا عەبادی کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی ژووری کرد لە لایەن سەرۆک و جێگر و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازییان لێکرا.
کونسوڵی گشتی نامەی سوپاسگوزار و خەڵاتی کونسوڵخانەکەیان بەخشیە ژوور بە بۆنەی هاوکاری و پاڵپشتیە بەردەوامەکەیان.
1$=1488
بههای گۆرینهوهی دیناری عیراقی به دولاری ئهمری...