بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: چوار شەممە, 12 ئەیلول 2018 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Sun, 28 Apr 2024 19:58:20 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq شاندی ژوور سەردانی یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی بولگاریا دەکەن https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69235-شاندی-ژوور-سەردانی-یەکێتیی-ژوورەکانی-بازرگانی-بولگاریا-دەکەن.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69235-شاندی-ژوور-سەردانی-یەکێتیی-ژوورەکانی-بازرگانی-بولگاریا-دەکەن.html شاندی ژوور سەردانی یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی بولگاریا دەکەن

لە درێژەی سەردانەکەیان بۆ وڵاتی بولگاریا رۆژی ١١/٩/٢٠١٨ شاندی ژوور بە سەرۆکایەتی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور سەردانی یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی بولگاریایان کرد لە لایەن تستیڤان سیمانۆڤ سەرۆکی یەکێتییەکە و یانجۆ یانیڤ سەرۆکی ژووری بازرگانی خاسکۆڤۆ پێشوازییان لێکرا.

لەو دیدارە باس لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان ژوورە بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی بولگاریا کرا، هەروەها باس لە پتەوکردنی زیاتری ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان و بەشداری کردن لە پێشانگا نێودەوڵەتییەکانی هەردوولا کرا.

هەروەها بڕیاردرا بە کردنەوەی لقێکی بانکی ئەوروپی لە شاری هەولێر.

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Wed, 12 Sep 2018 10:26:35 +0000
شاندی ژوور سەردانی وەزارەتی ئابووری و وزەی بولگاریای کرد https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69234-شاندی-ژوور-سەردانی-وەزارەتی-ئابووری-و-وزەی-بولگاریای-کرد.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69234-شاندی-ژوور-سەردانی-وەزارەتی-ئابووری-و-وزەی-بولگاریای-کرد.html شاندی ژوور سەردانی وەزارەتی ئابووری و وزەی بولگاریای کرد

 

رۆژی ١١/٩/٢٠١٨ شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە سەرۆکایەتی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور و بە یاوەری ئیبراهیم محەممەد کانەبی جێگری سەرۆکی ژوور و باقی محەممەد هادی و سەدرەددین کەمال ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور سەردانی وەزارەتی ئابووری و وزەی بولگاریایان کرد و لە لایەن لجزار بۆریسۆف جێگری وەزیری ئابووری و وزەی بولگاریا پێشوازییان لێکرا.

لە دیدارێکدا چۆنیەتی یارمەتیدانی هەرێمی کوردستان و وەبەرهێنان لە کەرتی وزە لە لایەن وڵاتی بولگاریا باسی لێوەکرا.

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Wed, 12 Sep 2018 10:25:34 +0000
سەرۆکی ژوور پێشوازی لە باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق کرد https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69233-سەرۆکی-ژوور-پێشوازی-لە-باڵیۆزی-ئیسپانیا-لە-عێراق-کرد.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69233-سەرۆکی-ژوور-پێشوازی-لە-باڵیۆزی-ئیسپانیا-لە-عێراق-کرد.html سەرۆکی ژوور پێشوازی لە باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق کرد

رۆژی ١٠/٩/٢٠١٨ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور پێشوازی لە خوان خۆسیە ئیسکۆبار باڵیۆزی وڵاتی ئیسپانیا لە عێراق و دابان شەدەڵە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا کرد.

لە دیدارێکدا ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور ئامادەبوون باس لە چۆنیەتی پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان وڵاتی ئیسپانیا و هەرێمی کوردستان کرا.

سەرۆکی ژوور وتی: هەرێمی کوردستان لە زۆر سێکتەردا پێویستی بە وەبەرهێنان هەیە خاوەن کار و وەبەرهێنەرانی ئیسپانیا دەتوانن سوود لە دەرفەتەکان وەرگرن، وتیشی بوهۆی بەرزی کوالێتی بەرهەمەکانی وڵاتی ئیسپانیا بازرگانانی هەرێمی کوردستان دەتوانن هاوردەی بەرهەمەکان بکەن هیوای خواست بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکانی وڵاتی ئیسپانیا بەشداربن لە پێشانگا نێودەوڵەتیەکانی هەرێم و بابەتەکانیان نمایش بکەن بۆ ئەوەی لە نزیکەوە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان پێ ی ئاشنا بن، هیواشی خواست لە پێدانی ڤیزا ئاسانکاری بۆ بازرگانان و هاوڵاتیان بکرێت.

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Wed, 12 Sep 2018 07:56:37 +0000
ته نده ر UNHCR https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69232-ته-نده-ر-unhcr.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69232-ته-نده-ر-unhcr.html ته نده ر UNHCR
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Wed, 12 Sep 2018 07:51:31 +0000