ئاگاداری
بۆ سەرپەرشتی و چارەسەركردنی گرفتی تەكنیكی سیستەمی ئەلیكترۆنی ژوور كە لە ماوەیەكی نزیكدا كاری پێ دەكرێت ژوورەكەمان پێویستی بە كۆمپانیایەكی پسپۆڕ و تایبەتمەند بە بواری (IT) هەیە كە لە توانایدابێت بەو كارە هەستێت، دەتوانی لە ماوەی دە رۆژدا لە بەرواری بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە سەردانی ژوورەكەمان بكات بۆ وەرگرتنی زانیاری و مەرجەكانی كاركردن بە مەبەستی پێشكەشكردنی بە ژوور/ بەشی ژمێریاری لە ماوەی (10) رۆژدا لەناو زەرفێكی مۆركراو دابێت، ئەو كۆمپانیایەی رەزامەندی لەسەر دەدرێت دەبێ ئەم مەرجانەی خوارەوەی تیادابێت و پابەند بێت پێ ی:
1- كورتەیەك لە مێژووی كۆمپانیا و كارەكانی پێشوی خۆی لەو بوارەدا پێشكەش بكات و كاروباری چاك كردنەوە بۆ ماوەی (6 مانگ) لە ئەستۆی خۆیدا بگرێت.
2- هەڵسێ بە فێركردنی دوو كارمەندی ژوور كە بتوانن ئیش و كارەكان بەڕێوە ببەن.
3- ژوور پابەندنیە بە وەرگرتنی كەمترین نرخ.
4- رسومی بڵاوكردنەوەی ئاگاداری لە ئەستۆی كۆمپانیای براوە دەبێت.
د. دارا جەلیل خەیات
سەرۆكی ژوور