بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: چوار شەممە, 26 کانونی یەکەم 2018 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Mon, 29 Apr 2024 03:19:38 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq ساڵی داهاتوو شاندێکی گەورەی بازرگانی تورکیا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69329-ساڵی-داهاتوو-شاندێکی-گەورەی-بازرگانی-تورکیا-سەردانی-هەرێمی-کوردستان-دەکەن.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69329-ساڵی-داهاتوو-شاندێکی-گەورەی-بازرگانی-تورکیا-سەردانی-هەرێمی-کوردستان-دەکەن.html ساڵی داهاتوو شاندێکی گەورەی بازرگانی تورکیا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن

رۆژی ٢٥/١٢/٢٠١٨ شاندێکی کۆمەڵەی (MUSIAD) رێکخراوی سەربەخۆی پیشەسازکاران و خاوەنکارانی تورکی بە سەرۆکایەتی ئیبراهیم ئۆیەر سەرۆکی لێژنەی پەرەپێدانی رێکخستنەکانی دەرەوەی ئەم رێکخراوەیە و چەند ئەندامێکی تری ئەم رێکخراوە سەردانی ژوورییان کرد لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور و سەدرەددین کەمال ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازییان لێکرا.

لە دیدارێکدا پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان و بەردەوامی هەماهەنگی نێوان ژوور و ئەم رێکخراوەیە گفتوگۆی لەسەر کرا.

شاندی میوان رایگەیاند کە لە ساڵی نوێ شاندێکی گەورەی بازرگانی تورکیا دەهێننە هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ژووریش ئامادەیی و پاڵپشتی ژووری نیشاندا بۆ هەموو هاوکارییەک.

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Wed, 26 Dec 2018 10:05:30 +0000