تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: چوار شەممە, 01 ئازار 2017
بە مەبەستی ناساندن و گۆڕینەوەی زانیاری لە بواری كارگێڕی و بازرگانی و ئابوریدا لە نێوان كۆمپانیاكانی وڵاتی ئەڵمانیا و وڵاتی عێراق و هەرێمی كوردستان دەربارەی ئەو كۆمپانیا ئەڵمانیانەی كە كار لە عێراق و هەرێمی كوردستان دا دەكەن لە ئێستا یان لە داهاتوو رۆژی 26/2/2017 كۆبوونەوەیەك لە نوسینگەی پەیوەندییەكانی پیشەسازی و بازرگانی ئەڵمانی لە هەولێر سازكرا.
سەرەتا وتاری دەستپێك لە لایەن خاتوو نەسرین خەلیل ئەندام لەم نوسینگە، پیشكەشكراو تیشكی خستە سەر كار و چالاكیەكانی نوسینگەی پەیوەندییەكانی پیشەسازی و بازرگانی ئەڵمانی لە هەرێمی كوردستان و عێراق.
دواتر هەریەكە لە مارك ئایشهۆرن كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا و دكتۆر لارس كونسوڵی ئەڵمانیا لە هەولێر و فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان وتاریان پێشكەش كردوو تیایدا تیشكیان خستە سەر پەیوەندییە بازرگانیەكانی هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئەڵمانیا، هیوای پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەردوولایان خواست و جەختیان لەسەر بەشداریكردنی زیاتری كۆمپانیا ئەڵمانیەكان كردەوە لە ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان.
پاشان د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر وتارێكی پێشكەش كرد، باسی لە گرنگی و بایەخی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان وڵاتی ئەڵمانیا و هەرێمی كوردستانی كرد، داوای كرد كونسوڵخانەی ئەڵمانیا هەوڵ بدات كۆمپانیای زیاتری ئەڵمانی بانگێشت بكات بۆ هەرێم و لقیان بكەنەوە و بەشدار بن لە بازاڕەكانی هەرێم، چونكە هەرێمی كوردستان لە هەموو روویەكەوە گونجاوە بۆ وەبەرهێنان و هەلی كاری زۆرە لە گشت سێكتەرەكان.
سەرۆكی ژوور ئەوەشی خستە روو كە كۆمپانیا ئەڵمانیەكان هەوڵ بدەن بەشداربن لە پێشانگا نێودەوڵەتیەكانی هەولێر و بۆ ئەوەی هاوڵاتیان لە نزیكەوە ئاشنا بن بە بەرهەمەكانیان، د. دارا لە كۆتایی وتەكەی دا ئامادەیی ژووری بازرگانی هەولێری دەربڕی بۆ هەموو هاوكاری و پاڵپشتیەك.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا هەریەكە لە د. سەڵاحەددین باپیر بەڕێوبەری گشتی لە گوڵان پارك تاوەر، د. دێرك یانكۆوسكی لە ژووری ئەندازیارانی باڤاریا و یەنز كایزەر لە رێكخراوی BFZی ئەڵمانی وتاریان پێشكەش كرد.
لە كۆتایی ئەم كۆبوونەوەیە لە لایەن میوانانی ئامادەبوو گفتوگۆی زیاتر كرا، زانیارییەكانیان ئاڵوگۆڕ كرد.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑