لە رۆژی 15ی نیسان سەرۆكی ژوور چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور ئەنجامدا، لەو چاوپێكەوتنەدا چەندین پرسیار سەبارەت بە دوایین ئەرك و چالاكی ژوور و پەیوەندی ژوور لەگەڵ ژوورەكانی عێراق و ووڵاتانی دراوسێ و ووڵاتە عەرەبیەكان و كۆمپانیاكان وە قەبارە و ژمارەی ئەو كۆمپانیایانەی كە ئەندامن لە ژوور و چەندین پرسیاری تر ئاڕاستەی سەرۆكی ژوور كرا.
سەرۆكی ژووریش لە وەڵامدا ئەرك و رۆڵی ژووری بۆیان روونكردەوە و باسیشی لە دوایین چالاكی كرد كە كۆنگرەی ژوورە بازرگانیەكانی عەرەب بوو لە هەولێر بەسترا سەركەوتنێكی گەورەشی بەدەستهێنا، سەبارەت بە پەیوەندی ژووریش لەگەڵ ژوورەكانی عێراق و ووڵاتانی دراوسێ ووتی: پەیوەندییەكی زۆرباشمان هەیە لەگەڵ ژوورەكانی عێراق و كوردستان و ئێستا جگە لە سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر سەرۆكی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی كوردستانم و جێگری سەرۆكی ژوورەكانی بازرگانی عێراقم وە سەبارەت بە پەیوەندیشمان لەگەڵ ژوورەكانی دەرەوە زۆرباشەو هەردوو ژووری بازرگانی دوبەی و غازی عەنتاب ئێستا نوسینگەیان لە هەرێم كردۆتەوە و پرۆتۆكۆلی بازرگانی و هەماهەنگیشمان لەگەڵ چەندین ژووری بازرگانی هەیە.
سەبارەت بە پەیوەندی ژووریش لەگەڵ كۆمپانیاكان و قەبارەی كۆمپانیا ئەندامەكان لە ژوور سەرۆكی ژوور ووتی: ژمارەیەكی زۆر لە كۆمپانیای بیانی و لۆكاڵی ئێستا ئەندامن لە ژوور و پەیوەندیشمان زۆر باشە لەگەڵیان وە زۆر رازیشین لە ئیش و كارەكانمان بەڵام پێویستی بە رێكخستنی زیاتر هەیە.