بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 18 کانونی یەکەم 2014 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Sat, 04 May 2024 13:56:11 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq دەربارەی مەرجەكانی مۆڵەتی هاوردەكردن، كۆبوونەوەیەك سازدەكرێت https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8636-دەربارەی-مەرجەكانی-مۆڵەتی-هاوردەكردن،-كۆبوونەوەیەك-سازدەكرێت.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8636-دەربارەی-مەرجەكانی-مۆڵەتی-هاوردەكردن،-كۆبوونەوەیەك-سازدەكرێت.html
لەسەر داوای یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر ئامادەكاری وەزارەتی بازرگانی بۆ دەركردنی رێنمایی نوێ و دانانی مەرجەكانی پێدانی مۆڵەتی هاوردەكردنی خۆراك رۆژی چوارشەممەی داهاتوو 24/12/2014 لە بارەگای یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان لە هەولێر بە ئامادەبوونی بەرپرسانی وەزارەتەكانی بازرگانی، كشتوكاڵ و تەندروستی وە بەشداری نوێنەرانی ژوورەكانی بازرگانی و ژمارەیەك لە كۆمپانیاكانی هاوردەكردنی خۆراك كۆبوونەوەیەك سازدەكرێت.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان بە نیازە بە مەرج و رێنمایی تازە كاری كۆمپانیاكانی هاوردەكردن رێك بخات،  لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتی دا ، بۆیە چەندین مەرجی تازەی بۆ پێدانی مۆڵەتی هاوردەكردن ئامادەكردووە و رێنمایی نوێ ی بۆ ئەو كارە داناوە، بۆ ئەوەی بازرگانان و هاوردەكاران لەسەر ئەو بابەتە قسەی خۆیان هەبێت و لەگەڵ توانا و بەرژەوەندیەكانی ئەوانیشدا بگونجێت لە كۆبوونەوەكەدا ئەو مەرج و رێنماییانە دەخرێنە بەرباس و گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت بەر لەوەی بخرێتە واری جێ بەجێ كردنەوە.
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Thu, 18 Dec 2014 09:03:18 +0000