رۆژی 8/1/2014 دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە بارەگای ژوور و بە ئامادەبوونی سۆران ئەبوبەكر جێگری سەرۆكی ژوور و ژمارەیەك لە ئەندامان پێشوازییان لە شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی شاری غازی عەنتابی توركیا كرد، بە سەرۆكایەتی ریدڤان كۆكسوزەر جیًگری سەرۆكی ژووری غازی عەنتاب و ژمارەیەك لە ئەندامانیان.
لە دانیشتنێكدا هەردوولا جەختیان لە زیاتر بەرەوپێش چوونی پەیوەندی نێوانیان كردەوە ، لە لایەن خۆشیانەوە شاندی میوان دەست خۆشیان لە هەوڵ و كۆششە بەردەوامەكانی ژوور كرد كە هەمیشە یارمەتیدەر و رێنیشاندەر بوونە بۆ گشت بازرگانان و خاوەنكارانی توركیا، راشیانگەیاند كە ئەوان وەكو ژووری بازرگانی و پیشەسازی غازی عەنتاب لە داهاتوویەكی نزیكدا نووسینگەیەكی خۆیان لە شاری هەولێر دەكەنەوە.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەم هەنگاوە و ئامادەیی خۆیی و ژووریشی نیشاندا بۆ هەموو جۆرە هاوكارییه ك.