رۆژی 28/1/2014 دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لە نیكۆڵای بەڕێوبەری نووسینگەی هەولێری بالیۆزخانەی یۆنان لە ئێراق كرد.
لە دانیشتنێكدا باس لە دوایین پێشهاتە ئابوورییەكانی نێوان هەردوو ووڵات كرا و پاشان بەڕێوبەری نوسینگەی قونسولی یۆنان مەبەستی سەردانەكەی خستە روو كە بریتی یە لە سەردانیكردنی 6 ژووری بازرگانی لە شارەكانی باكووری ووڵاتی یۆنان بۆ هەولێر لە 10ی مانگی داهاتوو ، لە لایەكی تریش بانگێشتی كۆمپانیا كورستانییەكانی كرد بۆ بەشداری كردنیان لە پێشانگاكانی یۆنان.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەم هەنگاوەی یۆنان هیواشی خواست پەیوەندییە بازرگانیەكانی هەردوولا زیاتر پەرەی پێبدرێت، وە پاڵپشتی خۆیی و ژووری بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك و رەخساندنی دەرفەت بۆ سازدكردنی ئەنجامدانی دیدار لە نێوان شاندی بازرگانی یۆنان و بازرگانانی هەولێر راگەیاند.