تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 27 ئایار 2013

رێككه‌‌وتی 23/5/2013، به‌ڕێز دارا جه‌‌لیل خه‌‌یات سه‌‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌خاتوو میکان سولیڤان پرۆفیسۆری راهێنراو بۆ کارووباری نێوده‌وڵه‌تی له‌زانکۆی (هارڤارد)ی ولایه‌‌ته‌‌ یه‌‌كگرتووه‌‌كانی ئه‌‌مه‌‌ریكا کرد.  

 

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور وێڕای به‌‌گه‌‌رمی به‌‌خێرهێنانی شاندی میوان، هیوای مانه‌‌وه‌‌یه‌‌كی باشی بۆ خواست له‌هه‌ولێردا و، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌چالاکییه‌کانی ژووری بازرگانی کرد، که‌ له‌رێی سازدانی دیدار و چاوپێکه‌وتن له‌نێوان بازرگانانی کوردستان و بیانییه‌کاندا کار بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی له‌نێوان هه‌رێم و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا ده‌کات.

به‌ڕێز خه‌‌یات وتیشی:"تاكو ئێستا په‌‌یوه‌‌ندی باش له‌‌نێوان هه‌‌رێمی كوردستان و ئه‌‌مه‌‌ریكادا هه‌‌‌بووه‌‌ و، هیواخوازیشین كه‌‌ له‌ئاینده‌‌دا په‌‌یوه‌‌ندی توندوتۆڵتری ئابووری له‌‌نێوان هه‌‌ردوولادا بێته‌ كایه‌‌وه‌‌."

هه‌روه‌ها وتی:"هه‌رێمی کوردستان له‌قۆناغێکی گه‌شانه‌وه‌ی ئابووریدایه‌ و رۆژ له‌دوای رۆژ په‌ره‌ ده‌سێنێت، ئه‌مه‌ش وایکردووه‌ که‌ جیاوازی هه‌بێت له‌گه‌ڵ پارچه‌کانی دیکه‌ی عێراقدا.

لای خۆیه‌وه‌، پرۆفیسۆر ‌خاتوو سولیڤان وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیلێکردنیدا، خۆشحاڵی خۆی به‌سه‌ردانیکردنی ژوور و رێکخستنی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ ده‌ربڕی که‌ له‌رێیه‌وه‌ توانیویه‌تی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌ ساز بکات، پاشان باسی له‌کاروباره‌کانی زانکۆی هارڤارد کرد، که‌ زانکۆیه‌کی نێوده‌وڵه‌تییه‌ و له‌سه‌رجه‌م بواره‌ زانستییه‌کاندا خزمه‌ت به‌قوتابیان ده‌کات. 

پاشان ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ هه‌ولێر خسته‌ روو، که‌ ئه‌ویش بینینی ره‌وشی هه‌رێمی کوردستانه‌ به‌گشتی و بو‌اری ئابوورییه‌که‌ی به‌تایبه‌تی، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که‌ کوردستان وه‌ک ناوچه‌یه‌کی پێشکه‌وتوو ده‌بینێت، هیواشی خواست که‌ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و وڵاته‌که‌ی زۆر به‌ره‌و پێشتر بچێت له‌بواری بازرگانی و ئابووریدا.

پاشان به‌ڕێزیان کۆمه‌ڵێک پرسیاری ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکی ژوور کرد، هاوکات له‌لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه‌ وه‌ڵامی پێویستیان درایه‌وه‌.

 

له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز خه‌یات دیاری ژووری پێشکه‌ش به‌پرۆفیسۆر ‌خاتوو میکان سولیڤان کرد.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« May 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑