رێککه‌وتی 14/5/2013، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی کۆمپانیای (گڵوباڵ ئیست لیمتد)ی سوێدی کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، جێگری سه‌رۆکی ژوور، وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئێستا عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی له‌قۆناغی سه‌رله‌نوێ ئاوهدانکردنهوهدان، بۆیه هه‌رێم زیاتر پێویستی به‌شاره‌زایی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌یه.
هه‌روه‌ها وتی:"ئێمه پێمان خۆشه ئه‌و کوردانه‌ی لهسهرجم پارچه‌کانی کوردستان، که له‌وڵاتانی رۆژئاوا کاری سه‌رمایه‌داری ده‌که‌ن، تواناکانی خۆیان بۆ کوردستان بگوازنه‌وه، چونکه ئێره وڵاتی هه‌موو کوردێکه و پێویستی بهشارهزایهکانیان هه‌یه."
هاوکات تیشکی خسته سه‌ر یاسای وه‌به‌رهێنان که‌ئاسانکاری زۆری بۆ سه‌رمایه‌داران کردووه، هه‌روه‌ها رێنمایی پێویستیشی پێ دان له‌باره‌ی چۆنێتی کردنه‌وه‌ی لقی کۆمپانیاکانیان یان دامه‌زارندنی کۆمپانیا یاخود به‌نک له‌کوردستاندا، هه‌روه‌ها ئه‌و بوارانه‌ی ئاشکرا کرد که ئێستا جێی بایه‌خن لای حکومت و که‌رتی تایبه‌تی له‌هه‌رێمدا.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن له‌کاره‌کانیاندا، تاکو له‌ئه‌نجامدا سوود بهکۆمپانیاکانیان و خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان بگه‌یه‌نن و، هاوکاری و یارمه‌تیدانی ژووریشی بۆ لایه‌نی به‌رامبه‌ر ده‌ربڕی
لای خۆیه‌وه، خاتوو دیانا باودن ستروم که سه‌رمایه‌دارێکی کورده و له‌وڵاتی سوێد ده‌ژیت، به‌ناوی ئه‌ندامانی شانده‌که‌یه‌وه سوپاسگوزاری خۆی له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیکردنیاندا ده‌ربڕی و خۆشحاڵی خۆیان به‌بۆنه‌ی پێشکه‌وتنی هه‌رێمی کوردستان له‌هه‌موو رووه‌کانه‌وه خسته روو.
هه‌روه‌ها باسی له‌سروشتی کاری کۆمپانیاکه‌یان به‌ناوی (گڵوباڵ ئیست لیمتد) کرد، که له‌بواری بیناسازی و به‌نکداری و دڵنیایی و چه‌ند بوارێکی دیکه‌دا کار ده‌کات، و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که له‌ئێستادا گروپه‌که‌یان سه‌رقاڵی ئاماده‌کاریکردنه تاکو له‌کوردستاندا پڕۆژه‌ی گه‌وره و گرنگ به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...