تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 28 تشرینی دووەم 2013

رۆژی 28\11\2013 رادیۆی NPR ی ئەمریكی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ سەرۆكی ژوور ئەنجامدا.

لەم چاوپێكەوتنەدا چەندین پرسیار سەبارەت بە پێشكەوتنی ئابووری كوردستان لەم ساڵانەی دوایی دا و پەیوەندی بازرگانی هەرێم لەگەڵ ووڵاتانی دراوسێ بەتایبەتی توركیا و كاریگەرییەكان لەسەر ئابووری كوردستان و ئە بوارانەی كە ئابووری كوردستان پشتی پێ دەبەستێت چین ئاڕاستەی دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور كرا.

سەرۆكی ژووریش لە وەڵامدا باسی ئەو پێشكەوتنانەی بۆ كردن بە تایبەتی پاش دەرچوونی یاسای وەبەرهێنان لە ساڵی 2006 و ئارامی و ئاسایشی هەرێم وای كردووە كۆمپانیایەكی زۆر روو لە هەرێم بكەن و كاری وەبەرهێنان بكەن, سەبارەت بە پیوەندی هەرێم لەگەڵ توركیا ووتی پەیوەندیەكی زۆر باشمان هەیە و 20 ساڵ زیاترە ئاڵوگۆری بازرگانیمان هەیە و هیچ كێشەیەكمان نیە و بە پێچەوانەوە رۆژ بە رۆژ بەرەو پێش دەچێت, ووتیشی نەوت ئابووری سەرەكی هەرێم و عێراقە كە پشتی پێوە دەبەستن كە %95 و بەڵام جگە لە نەوت كوردستان خاوەن ئاو و خاكێكی بە پیتە بۆ كشتوكاڵ و لە رووی گەشتیاریشەوە دەتوانین سوود وەرگرین و لە داهاتوودا ئەم دوو كەرتەش هاوشێوەی كەرتی نەوت هیوادارین بەرەوپێش بچێت.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

 رۆژی 26\11\2013 سۆران ئەبوبەكر عەزیز جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پێشوازی لە نوێنەری چەند كۆمپانیایەكی توركی كرد كە لە شارە جیاجیاكانی توركیا پێك هاتبوون بەمەبەستی كۆكردنەوەی زانیاری لە سەر چۆنیەتی كار كردن و بۆ كاری وەبەرهێنان لە هەرێم سەردانی هەولێریان كربوو .

لە میانەی دانیشتنێكدا دوای ئەوەی خۆیان و كار چالاكی كۆمپانیاكانیان و بواری كارەكانیان ناساند چەندین پرسیاریان خستە روو .

جێگری سەرۆكی ژووریش لە وەلامی پرسیارەكانیان میكانیزمی كاركردنی لە هەرێم بۆ روونكردنەوە و ژمارە ورێژەی كۆمپانیا توركیەكان و بیانیەكانی بۆ باس كردن، ئامادەیی ژووری بۆ هەموو جۆرە پشتیوانیەكی ئەو كۆمپانیایانە دەربری كە دەیانەوی لە كوردستان سەرمایەگوزاری بكەن .

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

رۆژی 27\11\2013 دارا جەلیل خەیات لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە بارەگای ژوور پێشوازی لە مالك بێچالانی جێگری بەڕێوبەری فرۆشتن لە كۆمپانیای Librex Holding و شادی غاوی بەڕێوبەری كۆمپانیای GATS بۆ بازرگانی گشتی كرد.

شاندەكە رایانگەیاند كە خاوەنی 6 كۆمپانیای ترن و نزیكەی 450 فەرمانبەریان هەیە لە 52 ووڵات لقیان هەیە و بە نیازیشن 3 لقی كۆمپنیاكانیان  لە هەرێم بكەنەوە, كە لە بواری سیستەمی چاودێری و خاوێنكردنەوە و بازرگانی گشتی كاردەكەن.

لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور دەست خۆشی لێكردن و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن و ئامادەیی خۆشی بۆ هاوكاری كردنیان دەربڕی . 

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

ئێوارەی رۆژی 26\11\2013 لە سەنتەری رۆشنبیری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی عوسمان شوانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان و دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و عەبدوڵا ئەحمەد سەرۆكی ئەنجومەنی بازاڕی هەولێر بۆ كاغەزە داراییەكان و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور دلزار ئیسماعیل بەرێوەبەری گشتی تۆماری كۆمپانیاكان و ناصر عزیز جێگری بەڕێوەبەری تۆماری كۆمپانیاكانی هەولێرو ژمارەك لە نوێنەرانی دەزگا حكومیە پەیوەندیدارەكان و مامۆستای زانكۆ وخاوەن كۆمپانیا و دەزگاكانی راگەیاندن, بە هاوكاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر كۆنفڕانسێك سەبارەت بە چۆنیەتی گۆرینی كۆمپانیای سنوردار بۆ كۆمپانیای پشكداریی بەڕێوەچوو.

سەرەتا سەرۆكی ئەنجومەنی بازاڕی هەولێر بۆ كاغەزە داراییەكان (بۆڕسەی هەرێم) پاش بەخێرهاتن ووتەیەكی پێشكەشكردوو ئامانجی كۆنفڕانسەكەی بۆ ئامادەبوان روونكردەوە هەروەها ئەو كۆنفڕانسەشی وەكو ئامادەكارییەك وەسفكرد بۆ كردنەوەی بۆرسەی هەرێمی كوردستان لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو.

ئاماژەی بەوەشكرد, كە گرێبەستێكیان لەگەڵ كۆمپانیای بەناوبانگی (نازداك ئۆمێكسی) ئەمریكی مۆركردووە، بەم گرێبەستە بۆرسەی هەرێم سیستەمێكی ئەلیكترۆنی كاركردنی دەبێت تاكو بە هەموو بازاڕەكانی جیهان ببەسترێتەوە.

پاشان سەرۆكی ژوور بە ناوی ژوورە بازرگانیەكانی هەرێم وتەیەكی پێشكەشكردوو  پشتگیری خۆی و ژووری بۆ دەربرین، ئاماژەی بە گرنگی ئەو كۆنفڕانسە كرد.

راشیگەیاند لە ئێستا زۆر گرنگە كۆمپانیا ماڵباتی و سنوردارە گەورەو ناودارەكان هەوڵبدەن لەریگەی گۆرینی كۆمپانیاكانیان بۆ كۆمپانیای پشكداریی كارەكانیان فراوان بكەن زەمینە بۆ هاوڵاتیان بڕەخسێنن بۆ كرینی پشك و وە گەڕخستنی سەرمایە لە پرۆژەی جۆراوجۆر بۆ ئەوەی قازانجەكە هەموو لایەك بگرێتەوە و وە كۆمپانیاكەشیان ببێتە كۆمپانیای گەورە و ناودار, نموونەشی لەسەر هەردوو كۆمپانیای بەناوبانگی ئەمەریكی ئەپڵ و مایكرۆسۆفت هێنایوە .

پاشان گفتوگۆیەكی كراوە لە نێوان ئامادەبووان و راوێژكاری ئەنجوومەنی ئابووری حكومەتی هەرێم و بەرێوەبەری گشتی تۆماری كۆمپانیاكانی هەرێم و شارەزایانی بواری بازاری دارایی بەڕێوەچوو، تیایدا چەندین بابەتی پەیوەندیدار خرانە بەر باس و وەلامی پرسیاری ئادە بووان درایەوە .

 

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2022 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑