تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 11 تشرینی دووەم 2013

سه‌رچاوه- مالپه‌رى kfcci

له‌ رێكه‌وتى 6ـ9/11/2013 به‌به‌شدارى شاندێكى حكومه‌تى عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تى دكتۆر  رۆژ نورى شاوه‌یس جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و كۆمه‌لێك له‌ بازرگان و بزنسمان و خاوه‌نكارانى هه‌رێمى كوردستان كه‌ یاوه‌رى شانده‌كه‌ بوون له‌ وڵاتى ئه‌رمینیا سێیه‌مین كۆنفرانسى كارى عێراقى ئه‌رمه‌نى به‌رێوه‌چوو .

له‌سه‌ره‌تادا له‌لایه‌ن جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌رمینیا شانده‌كه‌ پێشوازیكرا ، له‌ دیدارێكدا دكتۆر رۆژ نورى شاوه‌یس خۆشحاڵى خۆى به‌م سه‌ردانه‌ و ئه‌نجامدانى ئه‌و كۆنفرانسه ده‌ربرى و رایگه‌یاند ، هیوادارین ئه‌م كۆنفرانسه‌ ببێته‌ هۆى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى كارى بازرگانى نێوان هه‌ردوولا و به‌شداریكردنى كۆمپانیاكانى وڵاتى ئه‌رمینیا له‌ ره‌وشى ئاوه‌دانى و جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى ستراتیژى له‌ عێراق .

كۆنفرانسه‌كه‌ له‌ چه‌ند ته‌وه‌رێك پێكهاتبوو ، سه‌ره‌تا له‌ هۆتێل ماریۆت كۆنفرانسه‌كه‌ ده ستى پێكرد ،‌ تیایدا به‌شداربووانى هه‌ردوو لا خۆیان به‌یه‌كترى ناساند . دواتر شاندى عێراقى به‌شدارى له‌ پێشانگاى ئه‌رمه‌نى كرد كه‌ تیایدا ژماره‌یه‌كى زۆرى كۆمپانیاكانى ئه‌و وڵاته‌ له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان به‌شداربوون .

هه‌ر له‌ میانه‌ى به‌رێوه‌چوونى كۆنفرانسه‌كه‌ دیدارێكى بازرگانى له‌ نێوان شاندى عێراقى و ئه‌رمه‌نى به‌رێوه‌چوو كه‌ تیایدا كۆمپانیا وبازرگانانى نێوان هه‌ردوولا ئاڵوگۆرى په‌یوه‌ندیه‌كانى یه‌كتریان كرد . دواتر به‌شداربووانى كه‌رتى تایبه‌تى شاندى عێراقى سه‌ردانى

په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته‌یان كرد و له‌لایه‌ن هۆڤیك ئیبراهیمیان سه‌رۆكى په‌رله‌مان پیًَشوازیكران . له‌ دیداره‌كه‌ باسیان له‌ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى ئابوورى و بازرگانى نێوان عێراق و وڵاتى ئه‌رمیانیا كرد ، هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا سۆران ئه‌بوبه‌كر جێگرى سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌ولێر به نوێنه‌رايه تى یه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان وته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد تیایدا باسى ره‌وشى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستانى كرد و هیواى خواست له‌گه‌ڵ وڵاتى ئه‌رمینیا په‌یوه‌ندیه‌كى ئابوورى و بازرگانى پته‌و بۆ بێته‌ ئارا و،  ئاماده‌یى خۆشى بۆ هه‌موو جۆره‌ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیه‌ك نیشاندا.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« September 2014 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑