بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: چوار شەممە, 15 کانونی یەکەم 2010 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Sun, 28 Apr 2024 12:44:38 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq بە هەماهەنگى لەگەڵ ژووردا گروپى (هورس) خولێکى راهێنان دەکاتەوە https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/1411-بە-هەماهەنگى-لەگەڵ-ژووردا-گروپى-(هورس)-خولێکى-راهێنان-دەکاتەوە.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/1411-بە-هەماهەنگى-لەگەڵ-ژووردا-گروپى-(هورس)-خولێکى-راهێنان-دەکاتەوە.html لە 12-14/12/2010 بە هەماهەنگى ژوور گروپى (هورس ابو شقراء و شرکائهم) دەربارەى سیستەمەکانى ژمێریارى
لە 12-14/12/2010 بە هەماهەنگى ژوور گروپى (هورس ابو شقراء و شرکائهم) دەربارەى سیستەمەکانى ژمێریارى کارپێکراو و یەکخستنى لەگەڵ پێوەرە ژمێریاریە نێودەولەتیەکان و بەرنامەکانى زانیارى ئامێز بۆ ژمارەیەک بەشداربوو لە دەزگاى جیاجیادا کردەوە.
لە ماوەى سێ رۆژى ئەو خولەدا تەواوى ئەو بابەتانەى کە پەیوەندیان بە سیستەمى ژمێریارى یەکگرتووى عێراقى هەیە تاوتوێکران و دواتریش چۆنیەتى رێکخستن لەگەڵ پێوەرە نێودەولەتیەکان شى کرایەوە، هەروەها چۆنیەتى ئەنجامدانى کارى ژمێریارى ئەلیکترۆنى شرۆڤە کراو تەواوى لینک و هێماکانى کار لەسەرکردنى روون کرایەوە...
لە رۆژى سێیەمیشدا لەگەڵ کۆگایی کردن و چۆنیەتى مامەلەکردن لەگەڵ کۆگایی کراوەکان و کرێ و بیناو چەندین لایەنى تر کە لایەنێک لە بابەتى ژمێریارى پێک دەهێنێت و چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ هەریەک لەو لایەنانە باسیان کرا.
جێى ئاماژە پێکردنە کە وانەکانى ئەم خولە لە لایەن چەند راهێنەر و شارەزایەکى لبنانى نێودەولەتى وترانەوە، بەشداربوانى خولەکەش  بریتى بوون لە ژمارەیەک لە ژمێریار و شارەزاى ژمێریارى بانکەکان و ژوورى بازرگانى هەولێر.
لە کۆتایی دا بروانامەى بەشداریکردن لە خولەکەدا بەسەر بەشداربووەکان دابەشکرا

xuli-jmweryari-(1).jpg
]]>
هه‌واڵ Wed, 15 Dec 2010 05:15:00 +0000
ژوور پێشوازى لە شاندێکى بازرگانى تورکیا و شاندێکى بازرگانى ئێران دەکات https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/1410-ژوور-پێشوازى-لە-شاندێکى-بازرگانى-تورکیا-و-شاندێکى-بازرگانى-ئێران-دەکات.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/1410-ژوور-پێشوازى-لە-شاندێکى-بازرگانى-تورکیا-و-شاندێکى-بازرگانى-ئێران-دەکات.html لە دوو کۆبونوەى جیاوازدا سەرۆکى ژوور لەگەڵ هەریەک لە شاندى بازرگانى کۆمارى ئیسلامى ئێران
8/12/2010 لە دوو کۆبونوەى جیاوازدا سەرۆکى ژوور لەگەڵ هەریەک لە شاندى بازرگانى کۆمارى ئیسلامى ئێران و کۆمارى تورکیا کۆبونەوە.
هەردوو شاندى بازرگانى پێک هاتبوون لە ژمارەیەک لە بازرگان و پیشەساز و خاوەن نوێنەرى کۆمپانیا لە بوارى جیاجیادا، دواى ئەوەى ئەندامانى شاندەکان خۆیان ناساند و باسیان لە کار و چالاکیەکانیان کرد لە لایەن سەرۆکى ژوورەوە تەواوى پرسیارەکانیان وەلام درانەوە هەروەها رێنوێنى کران بۆ چۆنیەتى جێبەجێکردنى کارەکانیان لە هەرێمى کوردستان و میکانیزمى دەست بەکاربوون و کردنەوەى ئۆفیس و کۆمپانیا و لق بۆ کۆمپانیاکانیان بۆ شى کردنەوە هەروەها تیشکى خستە سەر یاساى وەبەرهێنان و ئەو کەرتانەى دەست نیشان کرد کە حکومەتى هەرێمى کوردستان لە سالى ئایندەدا گرنگیان پێ دەدا دەست نیشانکرد کە بریتیە لە پیشەسازى و گەشتیارى بۆیە داواى کرد هەولەکانیان بۆ کارکردن لەو دوو بوارەدا چربکەنەوە بۆ ئەوەى پشتگیرى بۆ بەرنامەکانیان وەدەست بێنن، هەروەها ئامادەیی خۆشى بۆ هاوکارى کردنیان راگەیاند

wafdi-turki.jpg

irani.jpg
]]>
هه‌واڵ Wed, 15 Dec 2010 05:13:00 +0000