بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 15 کانونی یەکەم 2009 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://mail.erbilchamber.org Wed, 08 May 2024 00:01:02 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq خاوەن کۆگاى دەرمان و دەرمانخانەکان لەگەل شاندێکى تورکیا کۆدەبنەوە https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/891-خاوەن-کۆگاى-دەرمان-و-دەرمانخانەکان-لەگەل-شاندێکى-تورکیا-کۆدەبنەوە.html https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/891-خاوەن-کۆگاى-دەرمان-و-دەرمانخانەکان-لەگەل-شاندێکى-تورکیا-کۆدەبنەوە.html
رۆژى سێشەممە 15/12/2009 بە ئامادەبوونى ماجد جەلال خەلیل ئەندامى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور لە ژوور کۆبونەوەیەکى فراوان لە نێوان شاندى بازرگانى تورکى بوارى پێداویستى پزیشکى و خزمەتگوزاریەکانى نەخۆشخانە و ئەو بەرهەمانەى کە تەنها بۆ جارێَک بەکاردەهێنرێت و ژمارەیەک خاوەن کۆگاکانى دابەشکردنى دەرمان و دەرمانخانەکان بەرێوەچوو. سەرەتا ماجد جەلال باسى لە هەولەکانى ژوور کرد بۆ سازکردنى کۆبونەوە و بە یەکترگەیاندنى بازرگان و پیشەسازانى هەولێر لەگەل ئەو شاندە بازرگانیانەى دێنە هەرێمى کوردستان، دواتریش ئامادەیى خۆى و ژوورى بازرگانى دەربرى بۆ هاوکارى کردن و پێشکەشکردنى ئاسانکارى بۆ ئەوەى بتوانن بازرگانان کارى هاوبەش بکەن و پەیوەندى بازرگانى لەگەل یەکتر گرێبدەن. لە پاشان هەریەک لە ئامادەبوان خۆیان و کار و چالاکیان ناساند و لەگەل یەکترى کەوتنە گقتوگۆکردن.
]]>
هه‌واڵ Tue, 15 Dec 2009 00:00:00 +0000
کۆبوونەوەیەکى فراوان بۆ شاندێکى بازرگانى ئەستەنبول سازکرا https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/890-کۆبوونەوەیەکى-فراوان-بۆ-شاندێکى-بازرگانى-ئەستەنبول-سازکرا.html https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/890-کۆبوونەوەیەکى-فراوان-بۆ-شاندێکى-بازرگانى-ئەستەنبول-سازکرا.html
15/12/2009 بە ئامادەبوونى عبدالکریم مستەفا عەتتار ئەندامى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور کۆبوونەوەیەکى فراوان بۆ شاندێکى بازرگانى ژوورى بازرگانى ئەستەنبۆل و پیاوانى کارى ئەستەنبول سازکرا. سەرەتا عبدالکریم مستەفا بەخێرهاتنى ئامادەبوانى کرد و باسى لە رۆلى کۆمپانیا تورکیەکان کرد کە لە کوردستان کاردەکەن، هەروەها ئامادەیى ژوورى بۆ سازکردنی ئەو جۆرە کۆبوونەوانە لە چوارچێوەى دروستکردنى پەیوەندى لە نێوان بازرگانى هەولێر و شاندە بازرگانیەکاندا چرکردەوە و هیواى خواست کە ئەم کۆبونەوەیە وەک کۆبونەوەکانى تر ببێتە مایەى دروستکردنى پەیوەندى و کارى بازرگانى. لە پاشان سەرۆکى شاندەکە مەبەستى سەردانەکەیانى راگەیاند کە دەیانەوێت وەبەرهێنان لە کوردستان بکەن و پەرە بە بوارى بازرگانى نێوان هەرێمى کوردستان و تورکیا بدەن. لە پاشان ئامادەبوان لە شاندى بازرگانى تورکی و بازرگانانى ئامادبوو خۆیان و کارەکانیان ناساند و دەرگاى گفتوگۆ و پرسیار کرایەوە و لە لایەن عەبدولکەریم مستەفا و فیدائەدین گەردی ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور وەلامیان درایەوە. لە لایەکى تریش بەر لە تەواو بوونى کۆبونەوەکە شاندێکى بازرگانى ئەنتالیا کە پێک هاتبوون لە ژمارەیەک خاوەن کۆمپانیا و بازرگانانى بوارى بیناسازى و شارەوانى ئامادەى کۆبونەوەکە بوون، دواى خۆ ناساندنیان وەلامى پرسیارەکانیان درایەوە.
]]>
هه‌واڵ Tue, 15 Dec 2009 00:00:00 +0000