تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 16 کانونی دووەم 2024

ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر وەك رێکخراوێکی پیشەیی و گەورەترین نوێنەری کەرتی تایبەت بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە ناڕەوایانەی کە ناوە ناوە دەکرێتە سەر شاری هەولێر بە تایبەتی هێرشی ئەمشەو 15/16ك2 2024 ده‌كات کە زۆرترین شوێنی نیشتەجێ ی خەڵکی سڤیلی لە شارەکەمان گرتەوە تیایدا ماڵی یەکێك لە  سه‌رمایه‌داره‌ ناودار و دیارەکانی شاری هەولێر کرایە ئامانج و خۆی و و خاو و خێزانەکەی شەهید و بریندار بوون ،لەخوای گەورە داواکارین شەهیدەکان بە بەهەشت شاد بکات و شیفای خێرا بۆ بریندارەکان بنێرێت.

بە ئامانج گرتنی خەڵکی سڤیل لە هەر کات و شوێنێك پێچەوانەی یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەکانە بۆیە داوا لە ناوەندە نێودەوڵەتیەکان و رێکخراوەکان UN دەکەین هەوڵ بۆ راگرتنی ئەو جۆرە هێرشانە بدەن کە ئامانجیان تێکدانی سەقامگیری و ئارامی هەرێمی کوردستانە کار دەکاتە سەر جموجۆڵی بازرگانی و راگرتنی پڕۆسەی ئاوەدانی و تێکدانی  و پەیوەندیە ئابووریەکانه‌.

ئێمە لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر هەڵوێستمان بەرامبەر ئەم هێرشانە نەگۆڕە و بە توندی رەتیان دەکەینەوە، داوا لە بکەرانی دەکەین پیرۆزی دراوسێیەتی و پرسی پێکەوە ژیان بپارێزن و ئەم جۆرە هێرشانە دووبارە نەکەنەوە.

 

                                                ئەنجومەنی کارگێڕی

ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر

16/1/2024                                             

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« January 2011 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
          1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30
31            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑