تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵشاندێكی رێكخراوی یونسكۆ سەردانی ژووری كرد

شاندێكی رێكخراوی یونسكۆ سەردانی ژووری كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 24 ئازار 2015 07:47
شاندێكی رێكخراوی یونسكۆ بە سەرۆكایەتی د. نەبیل نەقاش بەرپرسی بەرنامەی پەروەردە و سەرپەرشتیاری راهێنان و خوێندنی تەكنیكی سەردانی ژووریان كرد و لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازییان لێكرا.
ئامانجی سەردانەكەیان كردنەوەی خولێكی راهێنانە بە دابینكردنی بودجەیەكی دیاریكراو لە لایەن رێكخراوی یونسكۆوە  بۆ خاوەن كۆمپانیا و بازرگانان و خاوەن كاران بە تایبەتی لە بوارەكانی زمان و كۆمپیوتەر و هەروەها پەرەپێدانی ناوەندەكانی خوێندن وەكو قوتابخانە و زانكۆكان بۆ ئەوەی دەورێكی كاریگەرتریان هەبێت لە بەڕێوەبردن.
هەروەها د. نبیل ئەوەشی راگەیاند كە ئەوان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەكانی پەروەردە، پلاندانان، كار و خوێندنی باڵا ئەم خولە دەكەنەوە.
لە لایەن خۆیەوە د. دارا جەلیل خەیات پاڵپشتی خۆی و ژووری نیشاندا بۆ هەموو جۆرە پاڵپشتیەك و دەست خۆشی ئەم هەنگاوەی لێكردن.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1183 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ سێ شەممە, 24 ئازار 2015 10:57

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« January 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑