ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

سەرۆكی ژوور پێشوازی لە شاندێكی رێكخراوی (UNDP) دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 05 شوبات 2015 08:38
رۆژی 4/2/2015 دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بارەگای ژوور پپێشوازی لە ئیریك ئۆڤەرێست راوێژكاری سەرەكی پەرەپێدان و خاتوو میزوهو یۆكۆی شارەزا لە پرۆگرام لە لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان (UNDP) كرد.
لە دیدارێكدا كە گوڵاڵە نوری بەڕێوبەری بەشی سەنتەری زانیاری كار  تیایدا ئامادە بوو، شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەم سەردانە دەربڕی و ستایشی رۆڵی كەرتی تایبەتیان كرد لە ئاوەدانكردنەوەی كوردستان و خۆشحاڵی خۆشیان دەربڕی بە ئیمزاكردنی پرۆتۆكۆلێكی لێكگەیشتن لە نێوان رێكخراوەكەیان و سەنتەری زانیاری كار و ژوور بۆ پەرەپێدانی 7 پرۆژەی مامناوەندی لە هەرێمی كوردستان.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور دوای بەخێرهێنانیان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەم سەردانەو و پاڵپشتی خۆیی و ژووری نیشاندا بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك.
شایانی باسە پەرەپێدانی ئەم 7 پرۆژە مامناوەندییە لە لایەن رێكخراوی ((UNDP ، بۆ كۆمپانیا خۆماڵیەكانە دوای ئەوەی كە كۆمپانیاكان پرۆژەكانیان پێشكەشی ژوور دەكەن لە رێگەی لێژنەیەكی هاوبەش لە نێوان رێكخراوی ((UNDP و سەنتەری زانیاری كار لە ژوور 7 پرۆژە هەڵدەبژێردرێ، وە لەهەمان كات دا دەبێتە هۆی دابین كردنی هەلی كار بۆ نزیكەی 150 ئافرەتی بێ كار چونكە مەرجە پرۆژە هەڵبژێردراوەكان دەبێت ژمارەیەك لە ئافرەتی پەنابەر یاخود ئاوارە یاخود ئافرەتێك كە سەرچاوەیەكی نەبێت بۆ بژێوی رۆژانەی لە لای خۆی دابمەزرێنێت بە مووچەیەك.
وە ئەو پرۆژانە لە رێگەی پرۆگرامێكەوە پەرەیان پێدەدرێ كە بریتیە لە خولی راهێنان و كۆرسی فێركردنی جیاواز بە پێی جۆری پرۆژەكە.
 
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 883 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ پێنج شەممە, 05 شوبات 2015 09:45