تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵباڵیۆزی لاتڤیا سەردانی ژووری كرد

باڵیۆزی لاتڤیا سەردانی ژووری كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 19 کانونی دووەم 2015 09:41
رۆژی 18/1/2015 دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازی لە ئاتیس سجۆنیتس باڵیۆزی لاتڤیا لە عێراق و توركیا و ئێران كرد.
لە دیدارێكدا كە سەرۆ دزەیی سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتی بەڵێندەرانی هەرێمی كوردستان و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور ئامادەی بوون، ئاتیس وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانی شاری هەولێر رایگەیاند، كە ئەو هاتوەە بۆ ئەوەی پەرە بە پەیوەندییەكانیان بدەن لەگەڵ هەرێمی كوردستان بە تایبەت لە كەرتی ئابووری و بازرگانی، چونكە هەرێمی كوردستان لە رووی پێشكەوتن و سەقامگیری زۆر جیاوازە لەگەڵ ناوچەكانی تری عێراق.
هەروەها تیشكی خستە سەر ئەوەی كە تا ئێستا پەیوەندییە بازرگانیەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان تاكە كەسی بووە و پەرەیەكی ئەوتۆی پێنەدراوە و ژوورە بازرگانیەكان بوونەتە قونسوڵی ئێمە لە بۆ بازرگانیكردن و پەیوەندی ئابووری.
روونیشی كردەوە كە ئەوان وەكو سەرەتایەك قونسوڵی فەخری دادەنێن لە هەرێم و پاشان هەنگاو بە هەنگاو دەست بەكردنەوەی قونسوڵخانە دەكەن لە شاری هەولێر.
هەروەها باڵوێزی لاتڤیا تیشكی خستە سەر ئەوەی كە جگە لە بازرگانیكردن هیوا خوازە لە رووی گەشت و گوزاریشەوە پەرە بە پەیوەندییەكانیان بدرێت.
پاشان كورتە باسێكی لەسەر چۆنیەتی كار و دەرفەت لە وڵاتی لاتڤیا پێشكەش بە ئامادەبووان كردو، رایگەیاند كە ئەوان بە نیازن لە چەند مانگی داهاتوو بە شاندێكی گەورەی بازرگانیەوە سەردانی هەرێمی كوردستان بكەنەوە.
لای خۆیەوە سەرۆكی ژوور خۆشحاڵی خۆی بەم سەردانە دەربڕی و رایگەیاند بە كردنەوەی قونسوڵ و پێدانی ڤیزا لە شاری هەولێر بۆ بازرگانان و هاوڵاتیان گرنگترین فاكتەرە بۆ پەرەپێدانی كەرتی بازرگانی و ئابووری لە نێوان هەردوولا.
ئەوەشی خستە روو كە هەرێمی كوردستان لە هەموو روویەكەوە دەوڵەمەندە ، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش پاڵپشتی تەواو لە هەر لایەن و ووڵاتیك دەكات كە بیەووێت بەشدار بێت لە ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان و وەبەرهێنان ئەنجام بدات.
ووڵاتی لاتڤیاش ئەزموونی دەوڵەمەندە بە تایبەت لە بواری كشتوكاڵی و گەشت و گوزار.
سەرۆكی ژوور دووپاتی كردەوە كە ئەوان بە هەموو شێوەیەك پاڵشتی ئەوان دەكەن سوپاسی ئەو دەست پێشخەریەشی لێكردن.
پاشان لە لایەن ئامادەبووانەوە پرسیار و راو بۆچوونەكان ئاڵوگۆڕ كرا.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1428 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ چوار شەممە, 21 کانونی دووەم 2015 08:42

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« August 2014 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑