ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

كۆمپانیای (RAFARM)ی یۆنانی بە نیازە كارگەیەكی دروست كردنی دەرمان لە كوردستان دابمەزرێنێ

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 29 تشرینی یەکەم 2014 07:34
رۆژی 28/10 شاندێكی كۆمپانیاكانی بواری دەرمان و پێداویستی پزیشكی ووڵاتی یۆنان بە سەرۆكایەتی ئێراكیس ئەنگیلۆ سەرۆكی جێبەجێكار لە كۆمپانیای RAFARM سەردانی ژووری كرد و ، لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارێكدا، باس لە پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەردوولا كرا بەتایبەت چۆنییەتی ئەنجامدانی كاری كۆمپانیا بیانیەكان لە بواری تەندروستی و ئەو رێكارە یاساییانەی كە پێویستە كۆمپانیاكان بیگرنەبەر، بۆ ئەمەش سەرۆكی ژوور پاڵًپشتی تەواوی ژووری نیشاندا بۆ ئەو كۆمپانیا بیانیانەی دەیانەوێت كاربكەن و بەشدابن لە ئاوەدانكردنەوەی كوردستان كە لە چوارچێوەی یاساو رێنماییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بێت و دەرمان و پێداویستی پزیشكیش پێویستە لە كوالێتی كۆنترۆڵی جۆری دەرمان پەسند كراو بێت.
هەر لەم دیدارەدا شاندی میوان باسیان لە كارو چالاكیەكانی خۆیان كرد كە لە كەرتی تەندروستی و دروست كردنی دەرمان یەكێكن لە كۆمپانیا پێشەنگەكانی ووڵاتی یۆنان و ، سەبارەت بەم سەردانەشیان بۆ هەرێمی كوردستان رایانگەیاند كە ئەوان هاتوون بۆ بۆ ئەوەی زیاتر یارمەتی سیستەمی كەرتی تەندروستی كوردستان بدەن لە دابینكردنی دەرمان و كردنەوەی دەرمانخانە بە شێوەیەكی ستاندارد و پێشكەوتوو لە شارەكانی كوردستان ، وتیشی ئێمە بڕیارمان داوە كە لە كوردستان ئیش بكەین و بمێنینەوە لە ماوەی داهاتووش دا كارگەیەكی دروست كردنی دەرمان لە كوردستان دابمەزرێنین.
  
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1177 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌