تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵوۆركشۆپێك بۆ دۆزینەوەی هەلی كار بەڕێوەچوو

وۆركشۆپێك بۆ دۆزینەوەی هەلی كار بەڕێوەچوو

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 02 تشرینی یەکەم 2014 09:34
بە هاوكاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر – سەنتەری زانیاری كار رۆژی 30ی ئەیلول لە بارەگای ژوور پرۆژەی (فرەس) سەر بە رێكخراوی USAID هەستا بە ئەنجامدانی وۆركشۆپێك بۆ ئامادەبووان بۆ چۆنیەتی راهێنان و دۆزینەوەی هەلی كار لە رێگای ئینتەرنێت و چۆنیەتی دروستكردنی CV.
وۆركشۆپەكە لە لایەن ولیام توانن جێگری سەرۆكی پرۆژەی فورەس پێشكەشكرا كە تیایدا باسی لە كارو چالاكیەكانی خۆیان كردو راشیگەیاند كە پرۆژەكەمان بە گەورەترین پرۆژە دادەنرێت لە عێراق تا ئێستا زیاتر لە 21 هەزار كەس تەنها لە رێگای ئینتەرنێتەوە فێربوونەو سوودیان لێ بینیوە وە پرۆژەكەمان چەندین جۆر خزمەتگوزاری لە خۆ دەگرێت لە لە چۆنیەتی راهێنان و دۆزینەوەی هەلی كار و خولەكانی فێربوون و چەندین بەشی تر كە بەكارهێنەران دەتوانن بەشێوەیەكی زۆر باش سوودی لێوەربگرن. 
دواتر عەبدولواحید تەها شارەزا لە بواری توانای مرۆیی وتەیەكی پێشكەش بە ئامادەبووان كرد گرنگی ئەم جۆرە وۆركشۆپانەی بۆ ئامادەبووان روونكردەوە رایگەیاند كە پێویستە لەم خولانە وا لە بەشدابووان بكەین لە بەكاربەرەوە ببنە بەرهەمهێن و ئەوانەی كە بەشدار دەبن لەم خولانە بە مەبەستی دامەزراندنی پرۆژە پێویستە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئەم پرۆژەیەش بكرێتە بەرناكەی كارمانەوە، وە راشیگەیاند كە ئێمە ئامادەین بۆ هاوكاری هەماهەنگی ئێوە وە پێشنیاریش دەكەین كە لە رێگەی رۆژنامە و وێب سایتەكانەوە پەرە بەم جۆرە پرۆژانە بدرێت.
دواتر لە لایەن ئامادەبوانەوە سەرنج و را دەربارەی وۆركشۆپەكە خرایە روو.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1543 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑