تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵرێكخراوی ((IBBCی بەریتانی بەردەوامە لە هێنانی شاندی ووڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان

رێكخراوی ((IBBCی بەریتانی بەردەوامە لە هێنانی شاندی ووڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 25 ئەیلول 2014 10:11
رێكخراوی ((IBBCی بەریتانی بەردەوامە لە هێنانی شاندی ووڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان
 
بە سەرۆكایەتی خاتوو بارۆنس ئیما نیكڵسۆن سەرۆكی رێكخراوی (IBBC) بە یاوەری ئەنگوس ماكی قونسوڵی بەریتانیا لە هەولێر و چەند كۆمپانیایەكی بەریتانی لە بواری جیاجیا وە بە مەبەستی پەیوەندی و گفتوگۆكردن لەسەر دەرفەتی كارو ئاڵوگۆڕكردنی بیرورا سەردانی كوردستانیان كردو ژوورەكەمان دیدارێكی لەگەڵ بازرگانانی هەولێر لە سەنتەری رۆشنبیری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لە ئێوارەی 24/9 بۆ رێكخستن و لە لایەن دارا جەیل خەیات سەرۆكی ژوور و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارەكەدا كە ژمارەیەك لە بازرگانان و چەند كەسایەتیەكی حكومی و نا حكومی ئامادەی بوون سەرۆكی ژوور وتەیەكی پێشكەش كردو تێیدا رۆڵی رێكخراوی (IBBC) بەرزنرخاند كە بەردەوام بووە لە هێنانی كۆمپانیا بەریتانیەكان بۆ كوردستان وە ستایشی رۆلی بەریتانیای كرد لە هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان.
راشیگەیاند كە وەكو ژوور بە هەموو شێوەیەك پاڵپشتی خۆمان بۆ كۆمپانیا بەریتانیەكان دەردەبڕین، بۆیە پێمان باش بوو ئەو دیدارە رێك بخەین تا ئەوەیان بۆ بسەلمێنین كە ئێمە هەموو كات هاوكاریان دەبین.
پاشان خاتوو بارۆنس لە وتەیەكدا سوپاسی ژوور و ئامادەبوانی كرد رایگەیاند كە ئەو هەولێر بە ماڵی خۆی دەزانی بەردەوامیش دەبێت لە یارمەتی دانی كوردستان لە هەموو روویەكەوە، وتیشی ئێمە تەنها لە كاتە خۆشەكان دۆستی ئێوەنین بە ڵكو ئێمە لە هەموو كاتێكدا ئێوە بە براو خوشك و دۆستی خۆمان دەزانین.
لە وتەیەكیشیدا ئەنگوس ماكی وتی ئێمە وەكو قونسوڵ لە بەریتانیا پاڵپشتی سەرسەختی ئێوەین، بەڕاستی هاوینێكی ناخۆشمان بەرێكرد كە ئەو راستیەی سەلماند ئارمی كوردستان ئارامی بەریتانیایە وە شانازیش دەكەم كە بەریتانیا لە ئاستی جیهان بە سێیەك ووڵات هات لە هاوكاریكردنی كوردستان و یارمەتیدانی برا پێشمەرگەكانمان هیوای سەركەوتن بۆ كوردستان دەخوازم پاڵپشتی خۆشمان دووپات دەكەینەوە.
پاشان ئەندامانی رێكخراوی ( (IBBCو كۆمپانیا بەریتانیەكان خۆیان بە ئامادەبووان ناساندو بیرو ڕا لەنێوان هەردوولا گۆڕایەوە.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1402 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑