شاندێكی بازرگانی شاری تاران سەردانی ژووریان كرد
رۆژی 9ی ئایار شاندێكی بازرگانی شاری تاران بە سەرۆكایەتی موختەبا بەڕێوبەری گشتی كۆمپانیای موختار سەردانی ژووریان كرد و لە لایەن ماجد جەلال ئەندامی ئەنجومەنی كاڕگێری ژوور پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارێكدا شاندی میوان ئامانجی هاتنەكەی بۆ هەولێر بۆ سەیركردنی بازاڕ و چۆنیەتی دانانی كارگەیەكی خواردەمەنی و هاوردەكردنی كەل و پەلی خۆراكە لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان.
لە لایەن خۆشیەوە ماجد جەلال یاسا و رێساكانی هەرێمی كوردستانی بۆ هاوردەكردنی كەل و پەل و دانانی كارگە ، ئەو بوارانەی كە ئێستا هەرێمی كوردستان پێویستی پێیەتی بۆ شاندی میوانی روونكردەوە، ئامادەی ژووریشی بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك و پاڵپشتییەك كردنیان دەربڕی .