ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

بەشداربووانی كۆربەندی كاری فەلەستینی سەردانی ژووریان كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 08 ئایار 2014 08:30
لە درێژەی سەردانەكەیاندا بۆ هەرێمی كوردستان بەشداربوانی كۆربەندی كاری فەلەستینی كە لە 30 كەس پێك هاتبوون بە سەرۆكایەتی وەزیری گەیاندن و تەكنەلۆژیای زانیاری فەڵەستین د. سەفا نەسرەددین رۆژی 7ی ئایار سەردانی ژووریان كردو لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لێكرا.
لە دانیشتنێكدا سەرۆكی ژوور زۆر بەخێرهاتنی كردن و كورتەیەك لە كار و چالاكیەكان و مێژووی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێری بۆ باسكردن و هەروەها ئەو یاسا و رێنماییانەشی بۆیان روونكردەوە كە بەهۆیەوە وەبەرهێنەر و خاوەن كۆمپانیا بیەوێت لە هەرێمی كوردستان كاربكات یان لقێكی خۆی بكاتەوە. 
لە لایەن خۆشیەوە د. سەفا سەدرەددین زۆر سوپاسی ژووری بۆ پشتگیریەكانی و راشیگەیاند كە ئەوان لەمەودوا هەوڵدەدەن جگە لە بواری IT لە زۆر بواری تریش دەتوانین لە ئاوەدانكردنەوەی كوردستان بەشداربن.
پاشان ئەیاد جۆدە سكرتێری ئەنجومەنی كارگێڕی سەنتەری بازرگانی فەڵەستین (پال ترەید) ووتی: كە ئەوان بە نیازن لقێكی سەنتەرەكەیان لە هەرێم بكەنەوە، وە لەماوەی داهاتووش بەشداری دەكەن لە پێشانگاكانی هەرێمی كوردستان و هیواشی خواست كە بازرگانانی هەرێمیش بەشدار بن لە پێشانگاكانی فەڵەستین.
پاشان لە لایەن ئامادەبوانەوە چەندین پرسیار و سەرنج ئاڕاستەی سەرۆكی ژوور كرا، ئەویش لە لایەن خۆیەوە وەڵامی دانەوە و بیر و رای خۆیان ئاڵوگۆڕ كرد.
لە كۆتاییشدا ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر نیوەڕۆ خوانێكی بۆ رێكخستن.
 
 
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 856 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ پێنج شەممە, 08 ئایار 2014 10:19