تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵبەڕێوبەری بانكی Capital سەردانی ژووری كرد

بەڕێوبەری بانكی Capital سەردانی ژووری كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 21 نیسان 2014 07:53
رۆژی 15ی نیسان باسم سالم بەڕێوبەری بانكی Capital سەردانی ژووری كرد و لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازی لێكرا.
بەڕێوبەری بانك زۆر سوپاسی سەرۆكی ژووری كرد بۆ ئەم دەرفەتە ئامانجی هاتنەكەی بۆ ژوور روونكردەوە داوای كرد هەماهەنگیەك دروست بكەن لە نێوان ژوور و بانكەكەیان بە هۆی ئەوەی كە ژووری بازرگانی و پیشەسازی رۆڵێكی گرنگی هەیە لە هەرێم و ژمارەیەكی زۆریش ئەندامی هەیە، هەروەها داواشی كرد كە هەر جارە و بژاردەیەك لە بازرگانان كە ئەندامن لە ژوور بانگێشت بكەین بۆ بۆنە و ئاهەنگەكانمان، ووتیشی ئێمە چاوەڕێی داهاتوویەكی ئابووری گەش لە هەرێم دەكەین و لە هەوڵیشداین كارەكانمان زیاتر پەرەبسێنین.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەم سەردانە و پیرۆزبایی باڵاخانەی نوێشی لێكردن، داواشی لێكردن كە ئێوە وەكو بانكێكی كەرتی تایبەت گرنگی بدەن بەپێدانی قەرز بە هاوڵاتیان و بە خستنە سەرێكی كەم دوای وەرگرتنەوە وە نیگەرانی خۆشی دەڕبڕی بەوەی كە شارێكی گەورەی وەكو هەولێر ژمارەیەكی كەمی بانكی كەرتی تایبەت هەن ئەمەش لە كاتێك دایە گەشەی ئابووری هەولێر زۆر بە خێرایی تەشەنەدەكات و هیواشی خواست لەماوەی داهاتوو دا بانكی تری جیهانی و كەرتی تایبەت هاوشێوەی ئێوە لقی خۆیان بكەنەوە و بەشداربن لە بوژانەوەی هەرێم لە كۆتاییشدا ئامادەیی خۆیی و ژووریشی بۆ هەموو چۆرە پاڵپشتیەك و هاوكارییەك دەربڕی.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 875 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« June 2009 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑