رێککه‌وتی 19/9/2013، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوکر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێز پارێزه‌ر فیراس مه‌ئمون سنۆفی خاوه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سنۆفی بۆ پارێزه‌ری و راوێژکاری یاسایی له‌سوریا و شاندی یاوه‌ری یاوه‌ری کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوکر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له‌کوردستاندا.
پاشان به‌ڕێزیان وێڕای گوێبیستکردنی شاندی میوان، ئاماژه‌ی به‌کاروباره یاساییه‌کانی ژووری کرد و وتی:"رۆژ له‌دوای رۆژ له‌گه‌ڵ فراوانبوونی کاره‌کانماندا، کاروباره یاساییه‌کانی ژوور زیاتر ده‌بن، ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که پلان و به‌رنامه‌ی باشتر بۆ ئیش و کاره‌کانمان پێویست بکات."
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز پارێزه‌ری رێپێدراو فیراس مه‌ئمون سنۆفی سوپاسگوزاری خۆی له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیلێکردنیان ده‌ربڕی و، هاته سه‌ر باسی سروشتی کاری نووسینه‌گه‌که‌یان، که له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تی کارده‌کات له‌بواری کاروباره یاسایییه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، به‌تایبه‌تی له‌بواری داوه‌ری بازرگانی و مه‌شقپێدانی پارێزه‌راندا.
به‌ڕێزیان ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ژوور خسته روو و رایگه‌یاند، که ئه‌وان خوازیارن که به‌شێکی یاسایی تایبه‌ت به داوه‌ری له‌نێوان بازرگانان له‌ناو ژووری بازرگانیدا دابمه‌زرێنن.
زیاتر روونیکرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، که کاری ئه‌و به‌شه داوه‌ری ده‌بێت له‌نێوان بازرگاناندا و له‌کاتی سه‌رهه‌ڵدانی کێشه و گرفت و چه‌ند بوارێکی دیکه‌دا.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوکر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژوور، وێڕای پشتگیری له‌بیرۆکه‌ی کردنه‌وه‌ی به‌شه‌که، رایگه‌یاند، که ئه‌و پرسه دواتر له‌لایه ن به‌ڕێزیان ده‌خرێته به‌رده‌م ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور تاکو له‌داهاتوودا تاوتوێ بکرێت و بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر بدرێت.