رێککه‌وتی 19/9/2013، له‌میانه‌ی پێشوازیکردنی له‌لایه‌ن به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، به‌ڕێز جێرۆین کێلدێرهویس نوێنه‌ری حکومه‌تی هۆڵه‌ندا له‌هه‌ولێر رایگه‌یاند: له‌مانگی داهاتوودا شاندێکی فراوانی بازرگانی هۆڵه‌ندا دێته کوردستان.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژوور وێڕای به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوان، هیوای خواست که په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و هۆڵه‌ندا، به‌هۆی سه‌ردانیکردنی هه‌ردوولاوه به‌ره‌و پێشتر بچێت.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان داوای‌کرد، که‌باڵیۆزخانه‌ی هۆڵه‌ندا په‌له بکات له‌هه‌وڵدان بۆ کردنه‌وه‌ی هێڵی راسته‌وخۆی ئاسمانی له‌نێوان هه‌ولێر و ئه‌مستردام‌دا، هه‌روه‌ها له‌هه‌ولێر فیزای ئه‌و وڵاته بدرێته هاوڵاتیان و بازرگانانی کوردستان، چونکه ئه‌و کارانه ده‌بنه هۆی فراوانکردنی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌نێوان هه‌ردوولادا.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز کێلدێرهویس وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی له‌به‌رامبه‌ر پێشوازی لێکردنیدا ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی روونکرده‌وه که بریتییه له‌ئاماده‌سازیکردنیان بۆ رێکخستنی دیدارێکی نوێی بازرگانی له‌نێوان بازرگانانی هه‌ردوولادا، که‌بڕیاره له‌میانه‌ی هاتنی شاندێکی بازرگانی وڵاته‌که‌یدا بۆ کوردستان له‌مانگی داهاتوودا و له‌هه‌ولێر ساز بکرێت.
له‌میانه‌ی دیداره‌که‌دا، هه‌ردوولا باسیان له‌بواره‌کانی کارکردنی ئه‌و کۆمپانیا هۆڵه‌ندییانه کرد که‌بڕیاره له‌داهاتوودا بێنه کوردستان و به‌گرنگیان زانی که له‌هه‌ردوو بواری وزه و کشتوکاڵدا کاره‌کانیان چڕبکه‌نه‌وه، چونکه هۆڵه‌ندییه‌کان له‌و دوو بواره‌دا شاره‌زایی باشیان هه‌یه.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز دووپاتی له‌سه‌ر ئاماده‌یی ژوور کرده‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌یه‌کگه‌یاندنی کۆمپانیا و بازرگانانی کوردستان و هۆڵه‌ندا له‌لایه‌ک و، یارمه‌تیدانی نوێنه‌را‌یه‌تی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته له‌کوردستاندا له‌لایه‌کی دیکه‌وه.