رێککه‌وتی 4/7/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی هاوبه‌شی بازرگانی مالیزیا و چین کرد، کهلهبهڕێزان کانگ هوبای سه‌رۆکی کۆمپانیای (Machipex) و، بێنجامین فوو عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کۆمپانیای (ME) له‌مالیزیا و، کانگ هوبایۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کۆمپانیای (CMC)ی چینی پێکهاتبوون.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور وێڕای به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوان، ئاماژه‌ی به‌ره‌وشی گه‌شه‌سه‌ندووی کوردستان کرد له‌بواره‌کانی ئاسایش و ئابووری که بوونه‌ته هۆکاری سه‌ره‌کی بۆ هاتنی به‌رده‌وامی شانده بازرگانییه‌کان بۆ کوردستان.
لای خۆیانه‌وه، ئه‌ندامانی شاندی میوان وێڕای ناساندنی خۆیان و باسکردن له‌سروشتی کاری کۆمپانیاکانیان، ئامانجی سه‌ردانه‌که‌یان بۆ کوردستان خسته‌روو، که ئه‌ویش دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کاره له‌بواره‌کانی به‌ڵێنده‌رایه‌تی و به‌رهه‌مهێنان و بازرگانی چیمه‌نتۆ و که‌لوپه‌له کاره‌باییه‌کاندا.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌رێز سه‌رۆکی ژوور چه‌ندین زانیاری له‌سه‌ر بازاڕی کار له‌کوردستان و رێنوێنی له‌باره‌ی ده‌ستپێکردن به‌کاری بازرگانی له‌هه‌رێم پێشکه‌ش به‌شاندی میوان کرد، هاوکات ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی هاریکاری شاندی میوان ده‌ربڕی.