رێککه‌وتی 30/6/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێزان پاوڵۆ دی ستیفانۆ سه‌رۆکی گروپی کۆمپانیاکانی (ئای دی 82 ) و، ئه‌نتۆنیۆ پلازۆ به‌رپرسی باڵای پشکدار له‌گروپی کۆمپانیاکانی (سپازیۆ 3000)ی ئیتاڵی کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له‌هه‌ولێری پایته‌ختدا.
لای خۆیانه‌وه، به‌ڕێزان ستیفانۆ و پلازۆ وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆیان له‌به‌رامبه‌ر پێشوازی لێکردنیان‌دا، هاتنه سه‌ر باسی سروشتی کاری کۆمپانیاکانیان که هه‌ریه‌که‌یان به‌جیا و به‌شێوه‌ی گروپ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و به‌سیسته‌می ئه‌وروپی کار ده‌که‌ن، ئه‌ویش له‌بواری ته‌کنه‌لۆجیاى جۆراجۆر و دروستکردنی ئامێره قورس و سووکه‌کان و به‌رهه‌مهێنانی جلووبه‌رگ و خواردن و مه‌سعه‌د و دروستکردنی رێگه‌وبانه‌کان.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به‌ڕێزان ستیفانۆ و پلازۆ ئامانجی سه‌ردانه‌که‌یان بۆ هه‌ولێر خسته روو و ئاماژه‌یان پێدا، که خوازیارن خزمه‌تگوزارییه‌کانی خۆیان له‌کوردستاندا ده‌ست پێبکه‌ن و بتوانن له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا لقه‌کانی خۆیان له‌هه‌رێم بکه‌نه‌وه.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور رێنوێنی شاندی میوانی کرد بۆ کارکردن له‌کوردستاندا و وتی:"ئێستا ره‌وشه‌که به‌گشتی له‌کوردستاندا به‌تایبه‌تی له‌بواری ئابووریدا زۆر له‌باره، ئێمه پێویستیمان به‌هه‌موو جۆره کۆمپانیایه‌که، به‌ڵام له‌ئاستێکی به‌رزی کارکردن‌دا بێت، بۆیه ده‌کرێت ئێوه‌ش له‌پڕۆسه‌ی پێشخستنی ژێرخانی ئابوووری هه‌رێمدا به‌شداربن و ئێمه‌ش وه‌ک ژوور ئاماده‌ی هاوکاریکردنتانین."