رێککه‌وتی 4/6/2013، له‌میانه‌ی پێشوازیکردنیان له‌لایه‌ن به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، ئه‌ندامانی شاندێکی (کۆمپانیای مسر بۆ نه‌وت و گاز)، ئاماده‌یی کۆمپانیاکه‌یان بۆ گه‌یاندنی گازی سروشتی بۆ ماڵان له‌شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان راگه‌یاند.
له‌سه‌ره‌تای چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن له‌کاره‌کانیاندا.
لای خۆیانه‌وه، ئه‌ندامانی شاندی میوان که له‌به‌ڕێزان فه‌یسه‌ڵ ره‌بیع راوێژکار و، یاسر سه‌ڵاحه‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌ی ئه‌سکه‌نده‌رییه پیكهاتبوون،وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر سه‌ردانیکردنی شاری هه‌ولێر و ژووری بازرگانی، باسیان له‌سروشتی کاری کۆمپانیاکه‌یان کرد، که له‌بواری نه‌وت و گازدا کار ده‌کات، به‌تایبه‌تی له گواستنه‌وه‌ی گازی سروشتی و دانانی تۆڕی ئه‌و جۆره گازه بۆ ماڵان، هاوکات ئامانجی سه‌ردانه‌که‌یان بۆ ژوور خسته روو، که ئه‌ویش وه‌رگرتنی زانیارییه له‌باره‌ی ره‌وشی ئابووری له‌کوردستاندا و دواتریش خواستی کۆمپانیاکه‌یانه بۆ ده‌ستبه‌کاربوونی له‌پڕۆژه‌یه‌کی گه‌وره‌ی فراواندا، که‌ئه‌ویش گه‌یاندنی گازی سروشتییه له‌کێڵگه نه‌وتییه‌کانی هه‌رێمی کورستانه‌وه بۆ ماڵان له‌شاره‌کانی هه‌رێمدا.
هه‌روه‌ها باسیان له‌گرنگی پڕۆژه‌که کرد له‌رووی که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجی و مه‌ترسییه‌کانی گازی سروشتی له‌سه‌ر هاووڵاتیان.
له‌به‌شێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا، که‌تێدا به‌ڕێز جه‌مال موسته‌فا هه‌مزه به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌کانی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌قاهیره ئاماده‌یبوو، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات به‌وردی باسی له‌و رێوشوێنه یاساییانه کرد، که له‌کوردستاندا به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی کۆمپانیا بیانییه‌کان له‌چوارچێوه‌ی یاسای وه‌به‌رهێناندا گیراونه‌ته به‌ر، هاوکات رێنمایی و ئامۆژگاری پێویستی له‌باره‌ی پڕۆژه‌ی نابراو پێشکه‌ش به‌ئه‌ندامانی شانده‌که‌ی کرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئه‌و جۆره پڕۆژانه هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی حکومه‌تی هه‌رێمی پێویسته.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز سه‌رۆکی ژوور ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی هاوکاریکردنی کۆمپانیایی ناوبراو و هه‌ر کۆمپانیایه‌کی دیکه‌ی مسری ده‌ربڕی، که له‌داهاتوودا به‌بیرۆکه‌ی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی گرنگ بۆ خه‌ڵکی روو له‌هه‌رێمی کوردستان بکات.