رێککه‌وتی 16/5/2013، ئه‌نجومه‌نی کارگێڕی ژوور به‌شداری له‌مه‌راسیمی کردنه‌وه‌ی چواره‌مین پێشانگه‌ی بیناسازی هه‌ولێر کرد.
پێشانگاکه، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان سینان چه‌له‌بی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی و، كامه ران ئه‌حمه‌د وه‌زیری ئاوه‌دانکردنه‌وه و نیشته‌جێکردنی هه‌رێمی کوردستان و، نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و، به‌شداری سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و، ژماره‌یه‌ک له‌نوێنه‌رانی حکومی و رێکخراوه ئابووری وپیشه‌ییه‌کان، چواره‌مین پێشانگه‌ی بیناسازی و وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر له‌سه‌ر خاکی پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، کرایه‌وه.
له‌و پێشانگه‌یه‌دا، 200 کۆمپانیای ڵاتانی بیانی و خۆماڵی به‌شدارییان تێذا کردووه و، ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت.