رێککه‌وتی 31/1/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێزان کریستیان رید به‌رپرسی پاشکۆی ئابووری له‌باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌به‌غدا و مارتن هیلی به‌رپرسی پاشکۆی ئابووری و ڤههێلی ئامێدی یاریده‌ری ئابووری له‌کونسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته له‌هه‌ولێر کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن لهئهرکهکانیاندا.
پاشان به‌ڕێزیان به‌هێزتربوونی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای به‌گرنگ زانی و وتی:"هیوادارین ئاستی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانمان به‌ره‌و پێشتر بچێت، چونکه ئێستا بازرگان و خاوه‌نکارانی کوردستان هیواخوازن که ئه‌مه‌ریکا ببێته شوێنێكی دیکه‌ی سه‌رچاوه بازرگانییه‌کانیان وه‌کو وڵاتانی دیکه لهکیشوهرهکانی ئاسیا و ئه‌وروپادا."
هه‌روه‌ها داوای کرد که باڵیۆزخانه و کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵه‌کانی خۆیان چڕبکه‌نه‌وه بۆ روونکردنه‌وه‌ی ره‌وشی گشتی کوردستان بۆ خاوه‌نکارانی ئه‌مه‌ریکا، تاکو بێن و شانبه‌شانی بازرگان و خاوه‌نکارانی وڵاتانی ناوچه‌که و جیهان، به‌شداری له‌پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستان بکه‌ن، چونکه ره‌وشی ئێره پێشکه‌وتووه و جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ پارچه‌کانی دیکه‌ی عێراقدا.
لای خۆیانه‌وه، به‌ڕێزان کریستیان رید و مارتن هیلی وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆیان له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیکردنیاندا، ئاماژه‌یان به‌وه‌دا که ئه‌وان کار له‌سه‌ر هاتنی شاندێكی بازرگانی ئه‌مه‌ریکی ده‌که‌ن که‌له‌داهاتوودا بگاته کوردستان و، به‌شیوه‌یه‌ک که‌تایبه‌ت بێت به‌ته‌نها سێكته‌رێكی دیاریکراوه‌وه و له‌هه‌مان کاتیش‌دا خواستی ژووری بازرگانی و بازرگانانی ئێره‌ی له‌سه‌ر بێت، هه‌روه‌ها راشیانگه‌یاند کهلهپڕۆژهدایه که له‌داهاتوودا پێشانگه‌یه‌کی فراوانی ئه‌مه‌ریکی بۆ نه‌وت و گاز و یه‌کێكی دیکه له‌بواری کاره‌بادا له‌کوردستاندا ساز بکرێت.
هاوکات به‌ڕێزان رید و هیلی دووپاتیان له‌سه‌ر گرنگی هاتن و چوونی بازرگانانی هه‌ردوولا بۆ ئه‌مه‌ریکا و کوردستان کرده‌وه و رایانگه‌یاند، که‌له‌مانگی داهاتووه‌وه لهکونسوڵخانه خزمه‌تگوزاری پێدانی راسته‌وخۆی ڤیزا بۆ ئه‌مه‌ریکا ده‌ست پێده‌کات.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به‌ڕێز هیلی وتی:"هه‌ست ده‌که‌ین که‌ئه‌م سه‌ردانه‌مان ده‌بێته بناغه‌یه‌کی باش بۆ کاره‌کانی داهاتوومان."
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز خه‌یات ئاماده‌یی ژووری بۆ هاریکاریکردنی کونسوڵخانه له‌سه‌رخستنی ئه‌رکه‌که‌یدا ده‌ربڕی.