رێککه‌وتی 17/10/2012، له‌مه‌راسیمی پێشکه‌شکردنی دووه‌مین ئه‌جێندای کاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان، که به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێز عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێم و نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌یه‌ک له‌وه‌زیر و په‌رله‌مانتار و سه‌رۆک و جێگرانی سه‌رۆک و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک و به‌رپرسانی حکومی و حزبی و کونسوڵ و نوێنه‌رانی وڵاتان و که‌سانی ئه‌کادیمی و مامۆستایانی زانکۆ میدیاکاران، نوێنه‌رانی رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، پیاوانی کار و نوێنه‌ری کۆمپانیاکان، له‌سه‌نته‌ری رۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی کارگێڕی ژووره‌وه وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد، که ئه‌مه‌ی لای خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی: (به‌ڕێزان ... خۆشحاڵین كه‌ئه‌مڕۆ به‌شداری له‌مه‌راسیمی پێشكه‌شكردنی دووه‌مین ئه‌جێندای كاری هه‌رێمی كوردستان دا ده‌كه‌ین، كه به‌ری ماندووبوونی ستافێكی شاره‌زای بواری ئابووری سه‌نته‌ری زانیاری وتوێژینه‌وه‌ی ستراتیژی كوردستانه. بێگومان ماوه‌یه‌كی زۆر پێی خه‌ریك بوون و دوای پێداچوونه‌وه به‌ئه‌جێندای یه‌كه‌م كه به‌ر له (5) ساڵ ئاماده‌كرابوو، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك له‌دیدار و كۆبوونه‌وه خۆش به‌ختانه ئه‌وا ئه‌مڕۆ پێشكه‌ش به‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ به‌ره‌و پێشبردنی ئابووری كوردستان كه‌ڵكی لێ وه‌ربگیرێ. به‌پێی زانیاریمان وه‌ك لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار به‌بواری ئابووری، وه به دواداچوونمان له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی به‌ره‌و پێشجوونی ئابووری، كۆمه‌ڵێك له‌و گرفتانه‌ی كه له‌ئه‌جێندای پێشوودا هاتبوون، ئێستا چاره‌سه‌ر كراون. بێگومان له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ره‌و پێشچوونانه‌ی كه له‌سه‌ر ده‌ستی كابینه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی حكومه‌ت هاتونه‌ته دی، له‌ماوه‌ی نێوان ئه‌جێندای یه‌كه‌م و ئه‌م ئه‌جێندایه‌دا چه‌ندین گرفتی دیكه هاتوونه‌ته پێش، دڵنیام ئه‌م ئه‌جێندایه به‌شێوه‌یه‌كی زانستی ده‌ست نیشانی كردوون به‌پێی جیاوازی له‌سێكته‌ره ئابوورییه‌كاندا، ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كه به‌رنامه بۆ چاره‌سه‌ریكردنی یه‌كه‌یه‌كه‌ی ئه‌و گرفتانه دابڕێژێت بۆ ئه‌وه‌ی ئابووری وڵاته‌كه‌مان به‌ره‌و پێشتر بچێت. له‌راستیدا ئه‌و جۆره هه‌ڵوێستانه‌ی حكومه‌ت بۆ ئێمه‌ی بازرگان و نوێنه‌رانی كه‌رتی تایبه‌ت هانده‌رێكی زۆر گرنگه بۆ به‌شداریكردنی زیاتر له‌پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا، له‌كاتێكدا كه گرنگی پێدانی حكومه‌ت به‌بواری ئابووری و له‌چوارچێوه‌ی سیسته‌می بازاڕی ئازاد په‌یامێكی ئاشكرایه، ته‌نانه‌ت ته‌نها له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێكی ده‌ست به‌كاربوونی كابینه‌ی حه‌فته‌می هه‌رێمی كوردستان ئه‌و گرنگیدانه سهلمنیدراوه، له‌سه‌ر ئاستی باڵادا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی فراوان به‌مه‌به‌ستی پێشخستنی ئابووری ساز كراوه ، چه‌ندین لیژنه‌ی تایبه‌تیش بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر و ده‌ستنیشانكردنی خاڵه لاواز و به‌هێزه‌كانی چه‌ند سیكتهرێكی ئابووری به‌تایبه‌ت له‌بواری كشتوكاڵ، پیشه‌سازی، گه‌شتیاری پێكهێنراوه، كه بوه مایه‌ی ده‌ركردنی چه‌ندین رینمایی و راسپارده بۆ وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان. ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بریتییه له‌ده‌ركردنی چه‌ند پلان و رێنمایی و یاسایه‌ك كه پێویسته حكومه‌ت هه‌وڵ بدات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆڵی گرنگیان هه‌یه له‌ده‌ربازبوون له‌سیسته‌می ئیشتراكی و سهنترالیهت و گه‌یشتن به‌سیسته‌می ئابووری ئازاد، كه به‌داخه‌وه تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌وه‌زاره‌ته‌كان به‌هه‌مان ئه‌و یاسایانه كار ده‌كه‌ن كه له‌سه‌رده‌می ئیشتراكی له‌ئێراقدا ده‌ركراون، وه له‌خود و هه‌ڵسوكه‌وتكردنی هه‌ندێك لهبهرپرسهكانیش ره‌نگی داوه‌ته‌وه. له‌كۆتاییدا جێی خۆیه‌تی ده‌ست خۆشی له‌سه‌نته‌ری زانیاری و توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی كوردستان و رێكخراوی (Cipe)، وه به‌تایبه‌تی ستافی ئاماده‌كردنی ژماره دووی ئه‌جێندای كاری هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه هاوكاریان بوون، بكه‌ین. وه هیوادارین ببێته بنه‌مایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه، له‌و سێكته‌رانه‌دا كه له‌و ئه‌جێندایه‌دا كاریان له‌سه‌ر كراوه، له‌ڕێگه‌ی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی پسپۆر بۆ كاركردن له‌سه‌ر یه‌كه یه‌كه‌ی گرفته‌كان. هیوادارین به‌هه‌موو لایه‌ك بتوانین سیمایه‌كی تازه‌تر و پێشكه‌وتووتر به وڵاته‌كه‌مان ببه‌خشین و ئابووری وڵاته‌كه‌مان به‌هێزتر بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بێكاری به ته‌واوی بنبڕ بكه‌ین و ژیانێكی به‌خته‌وه‌رانه بۆ هاوڵاتیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین. سوپاس ...)